7/11/2019 02:09 PM

ڤیڤۆ Y19 گەیشتە بازاڕەکانی ڤیتنام و تایلەندا


کۆمپانیای چینی ڤیڤۆ پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی لادا واته ڤیڤۆY19. ئەم بەرهەمه نوێیه زۆر هاوشێوەی ڤیڤۆU3یه کە مانگی رابردوو ڕەوانەی بازاڕەکانی چین کرا. ئەم مۆبایلە زیرەکە نوێیه لەجیاتی سیستەمی کواڵکام سنەپدراگۆنی 675، سیستەمی میدیاتیک هالیۆ P65ی لەسەر جێگیر کراوە. ئەم مۆبایلە خاوەنی شاشەیەکی 6.53  ئینچە و لە رووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلەدا جگه لە هەستەوەری قامک بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکە، کامێرایەک جێگیر کراوە کە لە سێ بەش پێکاتووە و بریتین لە هەستەوەری ستانداردی 16 مێگاپیکسڵی، هەستەوەری 8 مێگاپیکسڵی ئۆڵترا واید و هەستەوەرێکی 2 مێگاپیکسڵی بۆ بەراورد کردنی قووڵایی وێنەکان.  توانستی کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە 16 مێگاپیکسڵە. وزەی پێویست بۆ وەگەرخستنی ڤیڤۆ Y19، پیلێکە به توانستی 5000 میلی ئەمپێر و شەحنکەرەوەیەکی خێراشی لەگەڵدایە هەروەها جێێ ئاماژەیه بیرگەی  ئەم مۆبایلە تەنها لە یەک وەشاندا پێشکەش ئەکرێت و بریتیه لە 6 گێگابایت ڕام و 128 گێگابایت بیرگەی ناوەکی. ئەم مۆبایلە زیرەکە لە 2 ڕەنگی رەش و سپیدا رەوانەی بازاڕەکانی تایلەندا و ڤیتنام کراوە و نرخەکەی 230 دۆلارە. ڤیڤۆ Y19 لە ڕێکەوتی 5ـی نۆڤەمبەرەوە دێته بەردەستی بەکارهێنەران.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved