7/11/2019 02:17 PM

دواخستنی کاتی دووگیان بوون لە هەندێک بوونەوەردا


دواخستنی دووگیان بوون تا ئەو کاتەی دایک ئەکەوێتە دۆخێکی باشتر، زۆرتر هاوشێوەی چیرۆکێکی خەیاڵییە. بەڵام زۆرینەی بوونەوەرانی "گواندار" خاوەنی سیستەمێکن بەناوی "دیاپۆز" کە ئەتوانێ کاتی دووگیان بوون دوابخات. زانایان لە 1850ـەوە لەم بابەتە تێگەیشبوون، بەڵام لە ئێستادا بەوەیان زانیوە کە ناسینی وردەکارییەکانی ئەم دیاردەیه ئەتوانێ زانستی ئێمه لە بواری دووگیانی مرۆڤ، خانه بنەڕەتییەکان و شێرپەنجەوە بەرز بکاتەوە.
ئەم دیاردەیه لە 130 جۆر بوونەوەرەدا بوونی هەیه. لە زۆربەی ئەم بوونەوەرانەدا ئەم دیاردەیه کاتێک ڕوو ئەدات کە کۆرپەلەکە تۆپێکی بچووکە و پێکهاتووە لە 80 خانه، واته بەر لەوەی بە دیوارەکانی مناڵدانەوە بلکێت. سەلماندنی ئەم دیارەدەیه لە ئاستی ملۆکۆلیدا هێشتا نەهاتۆته ئاراوە و لەڕاستیدا میکانیزمەکەی بۆ مرۆڤ بەباشی نەناسراوە. دواخستنی کاتی دووگیان بوون پێدەچێ هەرگیز لە مرۆڤدا ڕوو نەدات، بەڵام تێگەیشتنی ورد لەم سیستەمە سەرسوڕهێنەرە، ئەتوانێ ڕیگایەک بێت بۆ پەرەسەندنی زانستی مرۆڤ سەبارەت به چۆنیەتی دابەشبوونی خانەکان. ئەم زانیاریانه ئەتوانێ یارمەتی پزیشکان بدات بۆ پێشگیری کردن لە میکانیزمی دابەشبوونی نائاسایی خانەکان، واته شیرپەنجه.

 

سەرچاوە: sciencealert

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved