8/11/2019 09:29 AM

هەڵە باوەکان لە شۆردنی دەموچاودا؛ زیپکە و ئازارەکانی پێست

لەوانەیه وا بیر بکەنەوە شۆردنی دەموچاو کارێکی سادەیه و پێویستی به لێدوان و قسەوباس نییه. ئەو لێکدانەوەیه راستە، بەڵام ئەوە بۆ کەسانێکە کە پێستی دەموچاویان ئاساییه و به ئاسانی ناشێوێت هەندێک کەسی دیکە بەچکۆلەترین شت پێستیان ئەشێوێت و بەیانی کە لەو خەو هەڵدەستن گۆنایان، سەر لووتیان زیپکەیەکی ناشیرینی کردووە. کەوابوو واباشە ئەم چەند خاڵەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ ئەکەین لەبەرچاو بگرن بۆ ئەوەی تەندروستی ئەو بەشە گرنگەی جەستە واته دەموچاو پارێزراو بێت. 

هەڵەی یەکەم:  نەشۆردنی دەموچاو بەر لە خەوتن
شۆردنی دەموچاو بەر لەخەوتن یاسایەکی نەگۆڕە. تەنانەت ئەگەر مەکیاجیش ناکەن ئەبێ ئەم یاسایه لەبەرچاو بگرن.  چونکە لە ماوەی ڕۆژدا کۆمەڵێک چەوری و عارەقە لەسەر پێست جێگیر دەبن و توێژێکی ژەهراوی پێک ئەهێنن کە ئەبێته سەرچاوەیەکی باش بۆ زیپکە کردن و باقی ئازارەکانی پێست. 

هەڵەی دووهەم: نەشۆردنی دەموچاو لە بەیانیاندا
لەوانەیه بڵێن کاتێک من شەو بەر لە خەوتن دەموچاوم شۆردووە، ئیتر پێویست ناکات بەیانیش ئەم کارە ئەنجام بدەم. بەڵام بەپێی گوتەی پزیشکەکان و زانایانی تەندروستی، لە کاتی خەودا ئەو بەکتریانەی کە لەناو قژ و دەم دان به ئاسانی ئەگوازرێنەوە بۆ ڕوخسار و چاوەکان.

هەڵەی سێهەم: بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ شۆردنی دەموچاو
ئاوی گەرم دوژمنی پێسته بەتایبەت پێستی دەموچاو. ئاوی گەرم ئەبێته هۆی گەورە بوونەوەی دەمارەکان و ئەمەش زیان به پێکهاتەی پێست ئەگەیەنێت. هەروەها ئاوی گەرم ئەبێته هۆی لەناوچوونی ئەو چەوریانەی کە یەکپارچەیی پێست دەپارێزن. 

 

سەرچاوە: self

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved