8/11/2019 10:03 AM

ئەو شوێنانەی جەستە کە نابێ عەتری لێ بدەین


هەمووان حەزیان لەبۆنی خۆشە، بەڵام هەندێک جار لەبەکارهێنانی عەتردا زیادەڕەوی ئەکەین و نازانین ئەبێ ئەو عەترە لەکوێی جەستەمان بدەین بۆ ئەوەی زیانمان پێ نەگەیەنێت. لە درێژەدا ئاماژە به هەندیک لەو شوێنانەی جەستە ئەکەین کە نابێ عەتری لێ بدەین.

١-دەست
ئەگەرعەتر لەبەری دەست بدەین ئەو کحولەی کەوا لە پێکهاتەی عەترەکەدایه ئەتوانێ پێست وشک بکات و ڕێگە خۆش بکات بۆ قڵیشان و خوێنبەربوون لە پێستی دەستدا. جگە لەوە پاش ئەوەی عەترتان لەدەستتان دا لەوانەیه دەست بێنن به دەموچاوتاندا و ئەم کارە ئەبێته هۆی کزانەوەی چاوەکان.

٢- بن باخەڵ/ باڵ
لێدانی عەتر لەم شوێنەش مەترسی هەستەوەری پێست زیاد ئەکات. تێکەڵبوونی پێکهاتەی عەتر و عارەقە ئەبێته هۆی خوران  کزانەوەی پێست لەم بەشەدا. 

٣-قژ
قژ بەشێوەی سروشتی بۆنە خۆشەکان بەرەو خۆی ڕادەکێشێت و هەر بۆیه زۆر کەس عەتر لەقژیان ئەدەن. بەڵام ئەو کحولەی لە پێکهاتەی عەترەکاندا بوونی هەیه ئەبێه هۆی وشک بوونی قژ، بەتایبەت ئەگەر راستەوخۆ عەتر لە قژتان بدەن. باشترین رێگا ئەوەیه عەتر لە شانەکان بدەن و پاشان قژتانی پێ دابێنن. 

* بەپێی ئەزموون و راسپاردە تەندروستییەکان، باشترین شوێن بۆ لێدانی عەتر ئەم شوێنانەی جەستەیه. بۆ نموونه مەچەک و بن مل. ئەم شوێنانە گەرمن، هەر بۆیه بەلێدانی عەتر تووشی هەستەوەری نابن.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved