8/11/2019 10:19 AM

نوێترین بەرهەمی شاومی کە کامێراکەی 108 مێگاپیکسڵە


شاومی دواجار پەردەی لەسەر مۆبایلی Mi CC9ی پرۆ لادا. شاشەی ئەم مۆبایلە 6.47 ئینچی Full HD+ــه و توانستی کامێرای سێڵفییەکەی 32 مێگاپیکسڵە. بێگومان یەکێک لەسەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندییەکانی Mi CC9 کامێراکەیەتی کە لەپێنج بەش پێک هاتووە و توانستی کامێرای سەرەکییەکەی 108 مێگاپیکسڵە. هاوکاری ئەم پێنج بەشە بۆته هۆی ئەوەی کامێرای ئەم مۆبایلە ئەتوانێ تەتانەت لە مەودای 1/5 سەنتی‌ مەتریشەوە وردەکاری دیمەنەکان نیشان بدات و لەڕاستیدا تەنیا مۆبایلێکە کە ئەتوانێ لەم ماوەدا نزیکەوە وێنه و ڤیدیۆ تۆمار بکات. شاومی Mi CC9ی پرۆ خاوەنی پیلێکە بەتوانستی 5269 میلی ‌ئەمپێر و هەروەها شەحنکەرەوەیەکی 30 واتی کە ئەتوانێ لە ماوەی 65 خولەکدا شەحنی مۆبایلەکە لەسفرەوە بگەیەنێته 100٪. ئەم مۆبایلە لەسێ جۆردا پێشکەش ئەکرێت کە بریتین لە: 
*6 گێگابایت رام و 128 گێگابایت بیرگەی ناوەکی، نرخ: 400 دۆلار
*8 گێگابایت رام و 256 گێگابایت بیرگەی ناوەکی، نرخ: 440 دۆلار
*مۆدێلی Premium Edition/ 8 گێگابایت رام و 256 گێگابایت بیرگەی ناوەکی، نرخ: 500 دۆلار، کامێرای ئەم مۆدێلە خاوەنی لێنزێکی تایبەتترە. 
شاومی Mi CC9 سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 9ی لەسەر جێگیرکراوە و بڕیارە لەسێ رەنگی سەوز و سپی و رەشدا، لە 11ی نۆڤەمبەرەوە رەوانەی بازاڕ بکرێت. 

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved