8/11/2019 10:27 AM

شاومی پەردەی لەسەر یەکەم کاتژمێری زیرەکی خۆی لادا

شاومی جگه لە پەردە لادانی فەرمی لەسەر مۆبایلی Mi CC9، یەکەم کاتژمێری زیرەکی خۆی نمایشکرد کە ناوی می ‌واچ (Mi Watch)ـە. تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە یەکجار زۆرن. هەر بۆیه شاومی ناوی ناوە "مۆبایلی زیرەکی دەستی" شاشەی ئەم کاتژمێرە زیرەکە 1/78 ئینچە و لەسەر فرێمێکی 44 میلیمەتری جێگیرکراوە. می ‌واچ هەروەها سیستەمگەلی بلوتووس، NFC و eSIMـی لەسەر جێگیرکراوە و هەربۆیه ئەتوانێ بەشێوەی ئۆتۆماتیکی کار بکات. ئەم کاتژمێرە زیرەکە ئەتوانێ وزەی سەرف کراوی چالاکییه وەرزشییەکان بەراورد بکات و بەهۆی بوونی پلەتفۆرمی Firstbestـەوە ئەتوانێ ڕادەی لێدانی دڵ بەوردی بخاتەروو. لەناو ئەم بەرهەمە نوێیەی شاومیدا چیپسێتی 4G سنەپدراگۆنی 3100، یەک گێگابایت رام و هەشت گێگابایت بیرگە جێگیرکراوە. پیلی ئەم کاتژمێرە کە توانستەکەی 570 میلی‌ ئەمپێرە ئەتوانێ سەرەڕای بەکارهێنانی بەردەوامی ئینتەرنێتی 4G، بە ماوەی 36 کاتژمێر وزەی ئەم ئامێرە زیرەکە دابین بکات، کە لە جیهانی کاتژمێرە زیرەکەکاندا بێ ‌وێنەیە. لە ئێستادا ئەم بەرهەمە تەنیا لە بازاڕەکانی چین دەست ئەکەوێت و شاومی ئاماژەی بەوە نەکردووە لە چ کاتێکدا رەوانەی بازاڕە جیهانییەکان ئەکرێت. نرخی Mi Watch، ١٨٥ دۆلارە. نرخی وەشانی Premium Editon کە شاشەکەی لە چەشنی یاقووت و فرێم و دەستبەندەکانی لە چەشنی ئیستیلە، 285 دۆلارە و لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا رەوانەی بازاڕ ئەکرێت. 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved