8/11/2019 10:39 AM

گەنجێکی ئیسپانیایی کە هاوشێوەی مایکڵ جاکسۆنە!


"سێرجیۆ کۆرتس" ناوی گەنجێکی ئیسپانییە کە زۆر هاوشێوەی مایکڵ جاکسۆنه، ئەمە دوودڵی دروستکردووە کە ئایا ئەم گەنجه مایکڵ جاکسۆنه یان نا. هەر بۆیه داوایان لێکردووە تاقیکاری DNA ئەنجام بدات بۆ ئەوەی دڵنیابن هەڵە ئەکەن. ئەم گەنجه ئیسپانییە کە پێی ئەگوترێ "مایکڵ جاکسۆنی زیندوو" لە نوێترین پۆستی تویتەری خۆیدا داوای لە لاینگرانی کردووە لە کۆنسێرتەکەیدا کە لە تایلەندا بەڕێوە ئەچێت بەشداری بکەن. هەر وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، ستایل و تەنانەت رەنگی قژی "سێرجیۆ" رێک هاوشێوەی مایکڵە. 
جێی ئاماژەیه مایکڵ جاکسۆن، گۆرانیبێژی باناوبانگی ئەمریکی، ساڵی 2009 و لە تەمەنی 50 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. ئەم مەرگە لەنەکاوە کۆمەڵێک گومانی لەناو هەواداریندا دروستکرد. چون مایکڵ 12 کاتژمێر بەر لە مەرگەکەی، سەرقاڵی پرۆڤریەکی سەخت بوو بۆ کۆنسێرتێک کە ناوی "ئەمە کۆتاییه"
"کۆنراد مۆرای"، پزیشکی تایبەتی ئەم گۆرانیبێژە بەناوبانگە، بەتاوانی کوشتنی نەخوازراوی مایکڵ، لەساڵی 2011دا گیرا و 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. بەڵام مۆرای تەنها دووساڵ لە زیندان بوو و دواتر ئازاد کرا. 

سەرچاوە: sputniknews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved