8/11/2019 01:12 PM

پێنج خۆراک باشترین هاوڕێتن بۆ کێش دابەزاندن

لەم بابەتەدا ئەو پێنج خۆراکە دەخەینەڕوو کە زۆر بەسوودن بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی دابەزینی کێشیان دەکەن و بەردەوام پارێزدەکەن:

١- زەیتی زەیتون: یەکێکە لە زەیتە تاکە ناتێرەکان کە ئەمەش وایکردووە زەیتێکی تەندروستبێت، توێژینەوەکان سەلماندویانە کە زەیتی زەیتوون بەهۆی پێکهاتەکەیەوە لە گەدەوە نیشانە دەنێرێت بۆ میشک  لەسەر تێربوون و نەمانی هەستی برسێتی.
خواردنی ئەم زەیتە لەگەل زەڵاتەدا جگە لە سودە زۆرەکەی سەوزەکان و پێکهاتەکانی زەلاتەکە هاوکات سوودەکانی زەیتەکە لێرەدا دەبێتە دوو ئەوەندە. 

٢- قارچک: ئەو کەسانەی پارێزی خواردن دەکەن بە نەخواردنی گۆشت بەهۆی بوونی چەوری، خواردنی قارجک زۆر بەسوودە بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەم کالۆری تێدایە هەرچەندە هەمان ئەو پێکهاتە خۆراکیانەی تێدایە کە لە گۆشتدا هەیە.

٣- ماست:توێژینەوەیەکی بەریتانی سەلماندویەتی کە ماست یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کیشی جەستە لەگەل بەساڵاچوونی تەمەن.
هەرچەندە تا ئێستا زۆر ڕوون نیە کە پەیوەندی نێوان ماست و دابەزاندنی کێش چیە بەڵام زاناکان وای بۆدەچن بەهۆی بوونی هەردوو مادەی پرۆبایۆتیک و فلۆرا لە ماستدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
٤- هێلکە:زۆربەی خەڵک پێیان وایە کە هێلکە دەوڵەمەندە بە کۆلیسترۆل و دەبێتە هۆی زیادبوونی کیش بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە چونکە بەپێی توێژینەوەکان سەلمێندراوە کە هێلکە هێشتا یەکێکە لە باشترین خۆراکەکانی دابەزاندنی کیش.
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەستی برسێتی ئەمەش وادەکات کەسەکە لەو رۆژەدا کەمتر بخوات.
٥- ماسی سەلەمون:ماسی بەهۆی ئەوەی کە دەولەمەندە بە ئۆمیگا ٣، بەتایبەت سەلەمون هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی هەستی برسێتی و رێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە و ئەمەش وایکردووە کە ماسی خواردنێکی نمونەیی بێت لای ئەو کەسانەی کە دەگەرێن بەدوای کێشێکی تەندروست.
هاوکات ماسی سەلەمون وادەکات جەستەی مرۆڤ بری پێویستی یۆد وەربگرێت  کە بەسودە بۆ باشکردنی ڕژێنی  غودەی دەرەقی و پارێزگاری لە سیستەمی خۆراک.


خاك- زاموا زاهیر
س/ skynews





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved