بەشی دووهەمی شەڕەکە لە لای سنوورەکانی باکوری ئیسرائیل و سوریادا ڕوویدا. لە 9 ی ژوئەندا، هاوکات لەگەڵ بۆمبارانی چڕی هێزی ئاسمانی، دەبابەکان و هێزی زەمینی ئیسرائیلیش هێرشێکی چڕوپڕیان کردە سەر ناوچەی بەرزاییەکانی جۆلانی وڵاتی سوریا. رٶژی دواتر توانییان "بەرزاییەکانی جۆلان" داگیربکەن. لەرۆژی 10ی ژوئەندا داوای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگر بەست کاریگەری هەبوو، پاش شەش رۆژ ئەم شەڕە بەشێوەیەکی کوتوپڕ کۆتایی پێهات. دواتر ڕوون بووەوە کە نزیکەی 20000 عەرەب و 800 ئیسرائیلی تەنیا لەماوەی 132 کاتژمێدا گیانیان لەدەستداوە. رێبەری وڵاتی عەرەبی لە قورسی ئەم شکستە پەشۆکابوو. سەرۆک کۆماری میسر واتە "ناسر" بە شەرمەزارییەوە دەستی لەکار کێشایەوە، بەڵام دواتر بەهۆی خۆپێشاندانی خەڵکی لەسەر شەقام کە بۆ پشتیوانی لە "جەمال عەبدول ناسر" هاتبوونە دەرێ، ناسڕ گەڕایەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی. لە ئیسرائیل خەڵک زۆر خۆشحاڵ بوون، ئەوان لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا توانیبوویان "نیمچە دورگەی سینا" و "کەناری غەزە" لەمیسرییەکان بسێنن. "بەندەری وێست" و "رۆژهەڵاتی ئورشەلیم"یان لە "ئورون" سەندەوە و هەروەها "بەرزاییەکانی جۆلان"یشیان لە سوریا سەندەوە. سەرچاوە: history
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure