له‌لایه‌ن خوێندكارێكی هونه‌ره‌جوانه‌كه‌وه په‌یكه‌رێك بۆ محه‌مه‌دی رۆژئاوای كوردستان دروستده‌كرێت. مامۆستا هونه‌ر ساحب مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: هه‌موو ئاماده‌كاریيه‌كم كرد تا په‌یكه‌رێكی شایسته بۆ محه‌مه‌دی رۆژئاوای كوردستان دروستبكه‌م، كه زیاد له هه‌ڵه‌بجه دڵی سوتاندووم، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌م خسته سه‌رشانی چراخان كه خوێندكاری قۆناغی پێنجه‌می په‌یكه‌رسازيیه وه‌ك كارنامه‌ی ده‌رچوونی ئه‌و خوێندكاره ده‌بێت و خۆشم سه‌رپه‌رشتی كارنامه‌ی دبلۆمه‌كه‌ی ده‌كه‌م. وتیشی: هیوادارین كارێك بكه‌ین شایسته‌ی ئه‌و ئازاره بێت كه محه‌مه‌د بینیویه‌تی. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure