له‌باره‌ی جۆرێك شیرینی، قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆشیاری ده‌داته دایكان و باوكان له راگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی باس له بوونی جۆرێك شیرینی ده‌كات كه له‌شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه‌و به منداڵان ده‌فرۆشرێت. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، تێبینی كراوه له هه‌ندێك له دوكان و فرۆشگاكاندا جۆرێك شیرینی هاورده‌كراو ده‌فرۆشرێت كه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌رووی كوالێتییه‌وه وه‌كو پێویست نییه، له‌هه‌مانكاتدا جۆرێكه له هاندانی منداڵان تا به‌لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره دروستده‌بێت. قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه، كه له‌هه‌ر دوكان و فرۆشگاو ماركێتێكدا هه‌رجۆره شیرینی یان خواردنی منداڵان له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا ببینرێت راسته‌خۆ فرۆشگاكه روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، داواشی له دایكان و باوكان كردووه رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌وجۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. پێشتریش قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وجۆره شیرینی و نوقڵانه‌ی دابوو كه له شێوه‌ی جگهرهدایهو سه‌رنجی منداڵانی پێڕادهكێشرێت. خاك - قائیمقامییه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure