ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له باربرا جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد. له‌و دیداره‌دا كه بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌باو ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی ژووره بارزگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو به‌رپرسانی گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌یبوون. وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان و باسكردنی گرنگترین ئه‌و پرۆژه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ئه‌نجامیداوه، باسی له‌و پرۆژانه‌شی كرد كه وه‌زاره‌تی كاره‌با له پلان و به‌رنامه‌یدایه جێبه‌جێیان بكات، دواتر وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ وه‌فدی میوان كۆبوونه‌وه‌و باسیان له چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له كۆمپانیا ئهڵمانیاكان كرد كه له‌بواری كاره‌با هه‌ندێكیان له كوردستان كارده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردووه، به‌تایبه‌تی كه كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوون له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌بادا. له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌ك كه كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان پێویستیان پێی هه‌یه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم سوپاسی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیاو ئه‌و بوارانه‌ی پسپۆرایهتیان تێدایه هه‌یه باسیكردو ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی توانایه‌كی به‌رزیان له پیشه‌سازی و ئه‌نجامدانی پرۆژه گه‌وره‌كانی كاره‌بادا هه‌یه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure