كۆمپانیایه‌ك له هه‌ولێر كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌خاته‌وه بازاڕ كۆمپانیایه‌ك له هه‌ولێر شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو به به‌رگێكی نوێوه جارێكی دیكه ده‌خاته‌وه بازاڕ‌و به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشێته‌وه. تیمه‌كانی پۆلیسی چاودێری بازاڕی هه‌ولێر ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵای ماوه‌به‌سه‌چوودا كه له كۆگایه‌ك ده‌خرایه به‌رگێكی نوێوه‌و به به‌روارێكی دیكه به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرایه‌وه. ئه‌و كۆمپانیایه به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای زێڕی وه‌ك برنج و ساوه‌رو تایت و چه‌ند مه‌وادێكی دیكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووی له بازاڕدا كۆده‌كرده‌وه‌و به شوازێكی دیكه خستویه‌تییه‌وه بازاڕ. یه‌كێكیش له‌و كارمه‌دانه‌ی له‌و كۆمپانیا كاری كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات ماوه‌ی دوو ساڵه له‌و كۆگایه‌دا ئه‌وكاره ده‌كرێت و شتومه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌خرێته‌وه بازاڕ. له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێریشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مه‌واده به‌سه‌رچووه‌كاندا گیراو لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure