خانمان كاتێك ده‌كه‌ونه سوڕی مانگانه ده‌بێت ئاگاداری ته‌ندروستیان بن و هه‌ندێك كار هه‌یه نه‌یكه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی بۆ جاره‌كانی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سوڕی مانگانه‌ی تێپه‌ڕێنێت. خانمان بۆ ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه‌یه‌كی ته‌ندروستیان هه‌بێت، پزیشكان رێنماییان ده‌كه‌ن له‌و چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌م كارانه نه‌كه‌ن. 1- شتومه‌كی قورس هه‌ڵمه‌گرن. 2- به‌پێ بڕۆ و له‌سه‌ر زه‌وی سارد دامه‌نیشه. 3- خواردنه‌وه‌ی زۆر سارد مه‌خۆ، وه‌كو ئایسكرێم و دۆندرمه‌و هتد... 4- ئه‌م چه‌ند جۆره خۆراكه مه‌خۆن، وه‌كو بامێ، كوله‌كه، مۆز، په‌ڵپینه، مانگۆ.. 5- شه‌ربه‌تی لیمۆو پرته‌قاڵ و په‌نیری ترش مه‌خۆن. 6- خواردنه‌وه گازیه‌كان و له‌قوتونراو مه‌خۆن. 7- له‌به‌ر هه‌وای سارد مه‌خه‌ون. 8- ناوچه‌ی هه‌ستیاره‌كان ته‌نها به ئاو بشۆ و شامپۆو سابون به‌كارمه‌هێنه. 9- ئه‌گه‌ر خۆت شت به‌ئاوی سارد خۆت مه‌شۆ. 10- حه‌پی ئه‌سپرین مه‌خۆن. 11- له‌وكاتانه‌دا موی ناوچه هه‌ستیاره‌كان به ده‌رمان لامه‌به‌ن، چونكه پێده‌چێت توشی هه‌ستیاریت بكات. هه‌روه‌ها پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن خانمان له‌پێناو به‌ڕێكردنی سوڕی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ سوڕی مانگانه‌ی دواتر په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن.
1- ئه‌گه‌ر خۆتان شت به‌ئاوی شیله‌تێن خۆتان بشۆن و هه‌موو رۆژێك خۆتان مه‌شۆن. 2- خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم بخۆن به‌تایبه‌ت خواردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌واته‌كان وه‌كو گیراوه‌ی گوڵاو و یاسه‌مین و نه‌عنا. به‌تایبه‌ت له سێ رۆژی سه‌ره‌تای سوڕی مانگانه‌دا. 3- رۆژانه پارچه‌یه‌كی گه‌رم یان جه‌وه‌نه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بخه‌ره سه‌ر سكت. 4- خواردنی شیرینی به‌سوودترینه له‌وماوه‌یه‌دا. 5- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كاتژمێر جارێك خۆت پاكبكه‌ره‌وه به ئاوی شیله‌تێن. 6-مه‌له‌وانی ئه‌نجام مه‌ده. 7- ئه‌گه‌ر ده‌توانیت له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژی نیو كاتژمێر یان وه‌رزشی سوك بكه یان به پێ بڕۆ. خاك - لانه كاشان س/ صحتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure