9/11/2019 12:07 PM

مێژوو - مێزۆپۆتامیای کۆن


کۆمەڵگا جووتیارە پرژوبڵاوەکان لە بەشی باکوری "مێزۆپۆتامیا"ی کۆنەوە دەسیان پێکرد بەرەو باشور ئەڕۆیشتن و بۆ ماوەی هەزاران سال درێژەیان هەبوو تا ئەو کاتەی بەو فۆرمەی دەرهات کە لە شارستانییەتی مودیرن‌دا پێی ئەگوتری "شار". ئەم ڕووداوە وەک دەسکەوتی هەوڵی سومەرییەکان سەیر ئەکرێت.
"ئوروک" یەکەمین شار بووە لەم چەشنە کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ 3200ساڵ بەر لە زایین. ئەمە شارێک بووە کە بەخشت و قوڕ بۆنیاد نراوە و لە دەسکەوتی بازرگانی پڕسوود و هۆنەری چەرم سازی بەدی هاتووە و ئەم شارە خاوەنی ستوونی زۆر گەورە بووە. لە زۆرترین ڕادەی خۆیدا نزیکەی 50000 کەسی سیڤیل تێیدا ژیاوە.
"سومەر"یەکان هەروەها دامەزرێنەری یەکەمین رێنووس بوون. ئەم رێنووسە ناوی رێنووسی "بزماری" بووە.
تا ساڵی 3000 بەر لە زایین "مێزۆپۆتامیا" بە شێوەی فەرمی لە ژێر دەسەڵاتی سومەریەکاندا بوو. "سومەر" چەندین شار- دەوڵەتی لێکدابڕاو بوون کە بریتی بوون لە : "ئیرۆدو" و " نیپۆر" و " لاگاش" و "ئۆرۆک" و "کیش" و "ئۆر".
یەکەمین پاشای "سومەر"ی یەکگرتوو ناوی بە "ئیتانای کیش" تۆمار کراوە. ئەمە جێگای پرسیارە ئایا "ئیتانا" لەڕاستی‌دا بوونی هەبووە یان وەک زۆربەی پاشایانی تری سومەریەکان تەنیا ناوێکن کە لە ئوستورەکانیاندا لە نزیکەی 2100بەر لە زاینندا هەبوون و دواتر بە شێوەیەکی ساختە مێژوویان نووسیوەتەوە.
پاش "ئیتانا" یەکێک لە پاشایانی شار- وڵاتی "ئۆرک" شوێنی ئەگرێتەوە. نزیکەی 2750 بەرلە زایین شەڕکەرێک بە ناوی "لۆگالبانا" کۆنترۆڵی وڵاتی گرت كردوە.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved