9/11/2019 03:25 PM

مێژوو - "شەڕی ترۆجان"


لە ئەفسانەناسی "یۆنان"ـدا، شەڕی "ترۆجان" لە لایەن "ئاخیلووس"ـەوە دژی شاری "ترۆڤا" بەکارهاتوە کاتێک "پاریس" شازادەی "ترۆڤا"یی هاوسەری "مێلێناس" (پاشای سپارتکان) واتە" هێلێن"ـی هەڵگرت. ئەم شەڕە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی "یۆنان"ـە کە لە ناو ئەفسانەکانیاندا رەنگی داوەتەوە و لە لایەن زۆر کەسیشەوە وەک بەرهەمی هونەری وێنا کراوەتەوە. یەکێک لەم بەرهەمە هونەرییانە کە لە هەموویان بەناوبانگترە بریتییە لە "ئیلیادە" کە نووسراوەی "هۆمیر"ـە. کاکڵی نووسراوەکەی "هومیر" بریتییە لە گێڕانەوەی چوار رۆژ و دوو شەو لە ماوەی نزیکەی ئەو دە ساڵە‌دا کە شاری "ترۆڤا" ئابلۆقە دراوە. لە "ئۆدیسە"ـدا باس لە گەڕانەوەی "ئۆدیسە" بۆ شارەکەی خۆی ئەکات، "ئۆدیسە" یەکێک لە پاڵەوانەکانی شەڕی "ترۆڤا" بوو. بەشەکانی‌ تری ئەم شەڕە لە هەندێک شێعری حیماسی‌دا باسیان لێکراوە کە تەنیا هەندێک بەشیان ماوەتەوە. هەندێک بەشی‌ تر لەم شەڕە بە بۆنەی "تراژێدیا" کانەوە ماونەتەوە کە لە هەندێک لە نووسراوەکانی "یۆنان"ییەکان و "رۆم"ییەکان‌دا باسیان لێکراوە وەک نووسراوەکانی "وێرژیل" و "ئۆیید".
سەرچاوەی شەڕەکە لەکێشەیەکی نێوان خوایان و پەریزادەکانەوە دەست پێئەکات. ئەم خوایانە بریتین لە "هێرا" و "ئافرۆدیت" و "ئیریس" کە خوای شەڕ و کێشەیە. "ئیریس" سێوێک ئەدات بەم خوایانە کە ناویان ناوە "سێوی جوانی"، "زێئووس" ئەم خوایە ئەنێرێت بۆ لای "پاریس" کە هەڵیسەنگێنێ و ڕای خۆی دەربڕێ سەبارەت بەوەی کە ئایا "ئافرۆدیت" ئەتوانێ خاوەنی ئەو سێوە بێت یان نا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved