9/11/2019 03:39 PM

مێژوو - خانەدانی "ژوو"

"خانەدانی ژوو" یان "حکومەتی ژوو" خانەدانێکی "چینی" بوون کە پاش "خانەدانی شانگ" و بەر لە "خانەدانی خین" بوون. "خانەدانی ژوو"  پتر لە هەر خانەدانێکی‌ تر لە "چین"ـدا دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو. هیزی چەکدار لە "چین"ـدا لە لایەن بنەماڵەی پاشایەتییەوە کۆنترٶل کران کە نازناویان "ژی" بوو و لەماوەی 1046-771ـی بەر لە زایین بەناوی "ژووی رۆژئاوایی" ئەناسران و پاش ئەمە کاریگەرییەکەیان بەربڵاوتر بۆوە و پاش ئەمە بۆ ماوی 500 ساڵی ‌تر لە ژووی رۆژهەڵاتی درێژەیان بوو.
لە ماوەی دەسەڵاتداری "خانەدانی ژوو"ـدا، دەسەڵاتی ناوەندی لە وەرزەکانی بەهار و پایزدا لاواز ئەبوو تا ماوەی دوو سەدە دواتر کە سوپای شەڕکەریان بەهێزبوو و دەسەڵاتێکی یەکگرتوویان بەدی هێنا. لەم ماوەیەدا ئەم خانەدانە نەیانئەتوانی کێشەی نێوان پارێزگاکانی ‌تر کۆنترۆل بکەن تا ئەو کاتەی کە پارێزگای "خین" توانی دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و "خانەدانی خین" لە 221ـی بەر لە زایین‌ بۆنیاد بنێت. بە شێوەی فەرمی "خانەدانی ژوو" تەنیا 35ـساڵ بەر لەمە ڕووخا، هەرچەند لەو ماوەیەشدا ئەم خانەدانە تەنیا ناویان مابۆوە دەنا هیچ جۆرە دەسەڵاتێکیان نەبوو.
ئەم سەردەمە لە مێژووی "چین"دا بۆتە لۆتکەی ئەو شتەی مێژووناسان ناوی ئەنێن "سەردەمی بڕۆنز" لە "چین‌"ـدا.

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved