9/11/2019 04:51 PM

شەماڵ سائیب

 

لە 1986-11-07دا گۆرانیبێژی نوێکەرەوەی هونەری گۆرانی کوردی شەماڵ جەلال سائیب لەئەنجامی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە هەولێر کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لەگۆڕستانی بنەماڵەکەیان نێژرا و میللەتی کورد هونەرمەندێکی گەورەی لەدەستچوو.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1931دا لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و سەبارەت بەوەی کەباوکی قایمقام بووەو لەزۆر لەقەزا و کاروفرمانی دیوه، بۆیە شەماڵ لەمنداڵییەوە لەگەلێک شارو شارۆچکەی کوردستاندا ژیاوەو چاوی کراوەتەوەو دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، چووەتە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ لەبەغدا کە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی بوو و بەزمانی ئینگلیزی وانەی تێدا دەخوێندرا و تەنیا قوتابییە یەکەمەکانی عێراقی وەردەگرت.
دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنەکەی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان وەرگیراوە و لە1951دا کۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لە زانکۆی بەغدا وەرگیراوەو لەساڵی 1956دا خوێندنی زانکۆی تەواوکردووەو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەمێژوو وەرگرتووە و کراوە بە مامۆستا لەدوا ناوەندی ئەعزەمییەی کوڕان و لەساڵی 1959دا بووەتە مامۆستای بابەتی رۆشنبیریی مۆسیقا لەپەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدا.
لەدوا دوای ساڵی 1963دا چۆتە ئەمەریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبدا وەرگرتووە و کە گەڕاوەتەوە کوردستان لەساڵی 1971دا لە زانکۆی سلێمانی کراوە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی ئاداب و کەئەو زانکۆیە گوێزرایەوە بۆ هەولێر و کراو بە زانکۆی سەڵاحەدین ئەمیش گوێزاوەتەوەبۆ ئەو زانکۆیە تاکو کۆچی دوایی کردووه.
شەماڵ سائیب لەسەردەمی منداڵیەوەفێری عود ژەنین بووەو لەسەرەتای ژیانی هونەریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فەرید ئەترەشی کردۆتەوەو لەپەنجاکانی سەدەی رابردووش بۆتەخاوەنی هونەرو دەنگی تایبەتی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گەلی گۆرانی تازەداناوەو گوتوونی و سوودێکی زۆری لەشیعرو ئاوازی فۆلکلۆری کوردیش وەرگرتووه.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووە لەساڵی 1956 وەوەک دەنگێکی نوێ و هونەرمەندێی نوێکار هاتۆتە گۆڕەپانی ئاوازو گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی سەرکەوتووی وەک شوانەهۆ شوانه و بەردەبەرده و هاتی بۆ هاتی و هاتم هاتم و هەرەلەیلێ و جوان ئێمە جوانین و بارزانی و زولەیخای دانا و بەدەنگەخۆش و زۆڵاڵەکەی گوتنی و سەرکەوتنێکی گەورەی وەدەستهێنا.

كوردپیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved