10/11/2019 10:41 AM

ستراتیژی بێدەنگبوون؛ هەندێک جار پێویسته قسە نەکەن

بێگومان قسە کردن و دەنگ هەڵبڕین به نسبەت بابەت و ڕووداوەکانەوە گرنگە، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیه کە تێبگەین لە چ کات و ساتێکدا بێدەنگی هەڵبژێرین و تەنها گوێ لەقسەی لایەنی بەرانبەر راگرین. لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک دۆخی تایبەت ئەکەین کە باشتر وایه بێدەنگ بین و قسە نەکەین. 

١-ئەگەر قسە کردن ئەبێته هۆی تووڕەبوونی کەسێک
لە مشتومڕە قورسەکاندا بێدەنگبوون و گوێ راگرتن باشترین ستراتیژییه. چونکە لایەنی بەرانبەر پاش ماوەیەکی کورت لە قسە کردن ماندوو ئەبێت و ئێوە ئەتوانن به ورە و هێزێکی زیاترەوە وەڵامی بدەنەوە. ئەگەر پێویست بوو بەنسبەت رووداوێک یان قسەیەک دژە کردەوەتان هەبێ، 5 چرکە دەرفەت بدەن بەمێشکتان با خۆی ئامادە بکات. 

٢- قسەکردن خۆتان تووڕەتر ئەکات
قسەکردن لەکاتی تووڕەییدا جگە لەوەی تووڕەییەکی زیاتر لە خۆتان و لایەنی بەرانبەرتاندا دروست دەبێ، هیچ سوودێکی دیکەی نییە. هەروەها کاتێک کەسێک لە قسەکانتان تێناگا یان نایەوێت تێبگات، قسە کردن کارێکی نەشیاوە. کەوابوو وزە و هێزی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن. 

٣-ئەگەر ئەتانەوێ هەڵەی کەسانی دیکە راست بکەنەوە
تەنانەت ئەگەر لە رووی دڵسۆزیشەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن، ئیتر ئەم کارە دووبارە مەکەنەوە. بەتایبەت ئەگەر لایەنی بەرانبەر بەباشی ناناسن. ئەم هەڵەیه درێژەی هەبێ باشترە لەوەی کە ئێوە وەکو کەسێک دەربکەون کە خۆی لە هەموو کەس پێ شارەزاترە. 

٤-ئەگەر باسی کەسێک کرا کە نهێنییەکانی لای ئێوەیە

راگرتنی ئەم هەمووە نهێنی و قسەیە ئەستەمە. بەڵام بەهیچ شێوەیەک نابێ ئەم هەڵەیە بکەن و نهێنییەکان بدرکێنن. واباشترە لە کاتی ئاوادا جگە لە بێدەنگ بوون ئەبێ بە کەسانی دیکەش بڵێن: واز لە غەیبەت کردن بهێنن. 

 

سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved