10/11/2019 11:20 AM

ئاشکرابوونی هەزاران بەڵگەی نهێنی فەیسبووک لە ئینتەرنێتدا

چەند رۆژێک لەمەوبەر ٤هەزار بەڵگەی نهێنی فەیسبووک لە ئینتەرنێتدا بڵاو بووەوە و چالاکیه ناوخۆیی و نایاساییەکانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە ئاشکرابوو. هەواڵنێری ناسراو "دانکەن کەمپبڵ"، چەند رۆژێک لەمەوبەر سەدان ئیمەیل، راپۆرت و بەڵگەی نهێنی فەیسبووکی بڵاوکردەوە کە هی دەیەی ٢٠١٠ـ بوون. لەم بەڵگانەدا دەرکەوتووە بەڕێوەبەرانی ئەم تۆڕە  کۆمەڵایەتییه خەریکی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای دیکەن بۆ پەرەپێدانی دەستخستنی زانیاری بەکارهێنەران.
ئەم بەڵگانە لەڕاستیدا بەشێکن لە دۆسیەی سکاڵای "ستارت‌ ئاپ/ Startup"ـێک بەناوی Six4Three کە لەدژی فەیسبووک تۆماری کردبوو، بەڵام دواجار ئەم بەڵگانه بڵاوبوونەوە. هەندێک لەم بەڵگانه پێشتر ئاشکرا ببوون، بەڵام چەند مانگێک بەر لەوەی بەتەواوەتی بڵاوببنەوە، "کەمپبڵ" ئەم بەڵگانەی خسته بەردەستی هەندێک لە رۆژنامەوانانی NBC News و دواتر رۆژنامەکانی دیکەش ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە. بەشێک لەو زانیاریانەی کە لەناو ئەم بەڵگانەدان بەم شێوەیەن:

*فەیسبووک بەهۆی کۆنترۆڵێک کە بەسەر داتای بەکارهێنەرەکانیدا هەبووە، بۆته لەمپەرێک بۆ پێشکەوتنی یۆتیۆب و تویتەر و ئامازۆن.
*فەیسبووک وەگرتنی پارە لە کۆمپانیاکانی، لەبری وەرگرتنی پارە تاوتوێ کردووە. 
*فەیسبووک کاتی خۆی ویستوویەتی سیخوڕی لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بکات.
*فەیسبووک لە 2012ـەوە پرۆسەی سڕینەوەی پەرەپێدەرانی داتای دەست پێکردووە بۆ ئەوەی ناوی خۆی وەکو پارێزەری هەرێمی تاکەکەسی بەرز بکاتەوە و رکابەرەکانی تێک بشکێنێت. 

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved