10/11/2019 12:18 PM

مێزۆپۆتامیای کۆن - "گەلگامێش"


"گەلگامێش" کە ناوی لەسەر شێعری چیرۆکی گەلگامێش نراوە، ئەگوترێ کوڕی "لۆگالبانا" بووە. وابیر ئەکرێتەوە کە "گەلگامێش" لە نزیکی 2700بەر لە زایین لە "ئۆرۆک" لەدایک بووە.
ئەفسانەی گەلگامێش وەک یەکێک لە سەرەتایی‌ ترین نووسراوەکانی ئەدەبیات سەیر ئەکرێت و بۆتە هاندەر بۆ هەندێک لە چیرۆکەکانی کتێبی پیرۆز. لەم شێعرە حیماسییەدا گەلگامیش شوێن هەندێک کاری بوێرانە ئەکەوێت و لەگەڵ دۆستێکی ئەڕواتە ناو دارستانێکەوە کە وڵاتی خودایانە لە ئەفسانەکانی "مێزۆپۆتامیا"دا. کاتێک دۆستەکەی ئەکوژرێ، گەلگامێش شوێن ئەوە ئەکەوێت کە نهێنی ژیانی هەرمان دەس بخات " ئەو ژیانەی تۆ شوێنی کەوتووی، هەرگیز دەستت ناکەێت. چونکە ئەو کاتەی کە خواكان مرۆڤیان خولقاند وایان دانا کە مەرگ بەشێک لە چارەنووسی بێت و خواكان هەرگیز ژیانی هەرمان بە مرۆڤ نابەخشن".
پاشا "لۆگالزاگێسی" دواهەمین پاشای "سومەر"یەکان بوو کە لەگەڵ ئەکەديیەکان " سەرگۆن " هاوپەیمان بوو و لە ڕەگەزی سامی بوون و لە 2334 بەر لە زایین ئەژیان. ئەمانە بە یەکەوە توانییان شاری "کیش" داگیر بکەن بەڵام لە کۆتاییدا دەرکەوت کە مزدوورەکانی "لۆگالزاگیسی" واتە ئەکەديیەکان بە " سەرگۆن " وەفادار بوون.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved