10/11/2019 08:54 PM

كتێبی فەلسەفەو فەیسبووك بڵاوكرایەوە

لە بەردەوامی كارو چالاكییەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، ڕۆژى 10-11-2019 بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نووسەرو مامۆستا، رێوڕەسمی ناساندن و بڵاویكردنەوەی كتێبی "فەلسەفەو فەیسبووك یان فەلسەفەی فەیسبووك " لە نووسینی نەوزاد جەمال رێكخرا.

لەو كۆڕەدا نووسەر وتی: فەیسبووك وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و كلتوری یان زانستی و هەروەها وەك ڵرسێكی فەلسەفی قسەی زۆری لەسەر بكرێت و هەوڵدراوە ئەوەندەی هەڵبگرێت بۆ خوێنەر بەتایبەتی نەوەی نوێ و ئەوانەشی بەكارهێنەری ئەم ئامرازەن هەندێك رەهەندو دیوی باسنەكراو و نەبینراوی فەیسبووك شرۆڤە بكرێت.

دواتر ئامادەبووان راوتێبینی خۆیان خستەڕوو و لە كۆتاییشدا كتێبەكە بە ئیمزای نووسەر بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved