به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، گه‌ر قاوه زۆر بخورێته‌وه ده‌بێته ڕێگری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله. ئاژانسی MedicalXpress بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر قاوه ئه‌نجامداوه، ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش 7 ساڵ درێژه‌ی هه‌بووه. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو تێست به‌شدارییان كردووه، به‌شێكیان قاوه‌یان نه‌خواردووه به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان توشی شێرپه‌نجه بوون، ئه‌و به‌شه‌شی به‌رده‌وام قاوه‌یان خواردووه‌ته‌وه 50% كه‌متر توشی شێرپه‌نجه بوون. به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی گورچیله. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure