11/11/2019 08:57 AM

هۆشداری زانایان: ئالوگۆڕییەکانی کەشوهەوا زەوی لەناو ئەبات

گرووپێکی نێودەوڵەتی کە بریتین لە 11هەزار زانا لە 153 وڵاتەوە پەیامێکی گرنگیان بە سەرانسەری جیهان راگەیاندووە و باس لەوە ئەکەن کە جیهان لە بەردەم دۆخێکی نائاسایی کەشوهەوادایه. زانایان 40 ساڵە سەبارەت بەم مەترسیانه هۆشداری ئەدەن بەڵام تا  ئێستا ئەم هۆشداریانه سەرنجی هیچ لایەنێکی رانەکێشاوە. بەم حاڵەشەوە ئەم زانایانه وەکو ئەرکی ئەخلاقی خۆیان لەم هۆشداریانه پاشگەز نەبوونەتەوە. "تۆماس نیۆسام" زانای بواری ژینگە لە زانکۆی "سیدنی" ئەڵێ: زانایان بەرپرسایەتی ئەخلاقیان هەیه و ئەبێ جیهان ئاگادار بکەنەوە و ئەوەی روون و ئاشکرایه ئەوەیه کە دۆخی کەشوهەوا نائاساییه.
نیۆسام  و هاوکارانی لە نوێترین وتاری خۆیاندا کۆمەڵێک داتایان تاوتوێ کردووە کە لە ماوەی ئەم 40 ساڵەی دواییدا دەستەبەر بووە و لەوێدا نیگەرانیەکانی خۆیان سەبارەت به بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لەناوچوونی دارستانەکان، توانەوەی سەهۆڵی جەمسەرەکان و هەروەها بەرزبوونەوەی رادەی بڵاوبوونەوەی "کاربۆن" دەربڕیوە. بەگوتەی ئەم زانایانەی بواری ژینگە، بەمەبەستی وەستاندنی دەرئەنجامەکانی قەیرانی کەشوهەوا، ئەبێ رەوتی ئێستامان بەگشتی بگۆڕین و واز لە سەرجەم سووتەمەنییه نەوتییەکان بهێنین و لەجیاتی ئەم سووتەمەنیانە روو بکەینه ئەو سەرچاوانەی رێسایکڵین ئەکرێن. هەروەها خواردنی ئەو خۆراکانەی کە لە گژوگیا بەرهەم دێن پەرە پێ بدەین. نیۆسام و هاوکارانی دەڵێن ئەبێ وڵاتە دەوڵەمەندەکان پێشەنگی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارانه بن و ئەبێ هاوکات پشتیوانی لە وڵاتانی هەژاریش بکەن بۆ کەمکردنەوەی رادەی بەرهەمهێنانی "کاربۆن".

 

سەرچاوە: sciencealert

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved