11/11/2019 11:22 AM

بیری خۆرافی سەبارەت بە بەدیهاتنی هیوا و ئاواتەکان لەهەندێک وڵاتانی جیهاندا


هەموومان بۆ یەک جاریش بێت روومان لەخۆرافە کردووە، بوونی هیوا و ئارەزوو لەژیاندا، ژیان مانادار ئەکات. هەندێکجار کۆمەڵێک بیروڕای سەیەروسەمەرە، کە دواجار ئەبێتە نەریتی وڵاتێک. دیارە هەر وڵات و نەتەوەیەک خاوەنی کۆمەڵێک بیری خۆرافین کە لە درێژەدا ئاماژە به چەند نموونەیەک ئەکەین.

١-جانتاکانتان پڕ بکەن لەجلوبەرگ و بەدەوری ماڵ و کۆڵانەکەتاندا پیاسە بکەن!
لە کۆلۆمبیا و وڵاتانی ئەمریکای لاتین خەڵک لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەگەر حەز ئەکەیت لەساڵی نوێدا بەردوام لەگەشت و سەیران و خۆشیدا بیت، ئەبێ سەری ساڵی نوێ جانتایەک پڕ کەیت لە جلوبەرگ و لە نیوەشەدا پێش ئەوەی ساڵ نوێ ببێتەوە بەدەوری ماڵ و کۆڵان و شەقامەکاندا پیاسە بکەیت.

٢-نیوەشەو ١٢ دەنک ترێ بخۆن
نەریتی خەڵکی ئیسپانیا و پورتوگال ئەوەیە کە نیوە شەو 12 دەنک ترێ بخۆن تا لە 12 مانگی ساڵدا بەرەکەت و شادی روویان تێبکات.

٣-هیوا و ئاواتەکانی خۆتان لەسەر کاغەز بنووسن، ئاگری بدەن و خۆڵەمێشەکەی بخۆنەوە!
خەڵکی روسیا لەسەری ساڵی نوێدا بەرلەوەی ساڵی نوێ بێت، هیوا و ئاواتەکانیان لەسەر کاغەز ئەنووسن و کاتێک لە کاتژمێر 12ـی شەودا کە دەچنە سالی تازەوە ئەم خۆڵەمێشە ئەکەنه ناو پەرداخێک شامپانیاوە و ئەیخۆنەوە. روسییەکان ئەڵێن بەم کارە ئاواتەکانیان دێته دی.

٤-لە بەردەم ماڵی هاوڕێیاندا قاپ و قاچاغ بشکێنن
خەڵکی دانیمارک لەسەر ئەو بڕوایەن ئەگەر ساڵی نوێی قاپ و قاچاغ لە بەردەم ماڵی هاوڕێکانیاندا بشکێنن بەختەوەری روویان تێ ئەکات.

 

سەرچاوە: indystar

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved