11/11/2019 11:51 AM

مژووی چین - "سێ پاشایەتی"

"سێ پاشایەتی" دابەشکردنێکی سێ لایەنەبوو لەنێوان پارێزگاکانی "وێی" و " شوو" و"وو" لە"چین"ـدا. ئەمە بە لەیەک هەڵوەشانەوەی "خانەدانی هان" دەسی پێکرد و بە "خانەدانی ژین" درێژەی پێدرا. ناوی "سێ پاشایەتی" ناوێکی ناڕەوابوو، چونکە هیچ کام لەم حکومەتانە بەدەست پاشایەکی سەربەخۆوە کۆنترۆڵ نەئەکران بەڵکو گشتیان بەدەست ئیمپراتۆرێکەوە کۆنترۆڵ ئەکران کە ناوبانگی بە"سەرسەخت" دەرکردبوو. بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەم دەستەواژەیە لەناو جەماوەرێکدا کە شارەزای مێژووی "چین"ـن کەڵکی لێوەرئەگیرێ. بۆ ئەوەی ئەم سێ پارێزگایە لەمێژووی چینـدا لەگەڵ پارێزگا هاوشێوەکان نەشێوێن، مێژوونووسان ناوێکی درێژتریان بۆ بەکار ئەهێنن: بۆ وێنە بە پارێزگای "وێی" ئەڵێن " کائو وێی" و بە "شوو" ئەڵێن " شوو هان" و بە "وو" ئەڵێن "دانگ وو".
بەشێوەی زانستی سەردەمی سێ پاشایەتیەکە ئەگەڕێتەوە بۆ دامەزرانی پارێزگای "وێی" لە 220 زایینی و داگیرکرانی پارێزگای "وو" بەدەست "خانەدانی ژین"ـەوە لە 280 زایینی‌. بەشی نافەرمی ئەم سەردەمە لە ماوەی ساڵەکانی 184 تا 220ـیە، کە بەشەڕ و پاشاگەردانی نێوان زلهێزەکان لەوڵاتی "چین" دیاری ئەکرێت. بەشی ناوەندی ئەم سەردەمە لە 220ـەوە بۆ 263ـیە کە ئەم سەردەمە بە هاوئاهەنگی سۆپایی لە نێوان سێ پارێزگای "وێی" و "شوو" و "وو"ـدا دیاری ئەکرێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک - پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved