به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه توێژه‌ران له زانكۆی كاردیفی به‌ریتانیا ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و تۆنه ده‌نگییه خۆسه‌پێنه‌ی هه‌ندێك له‌دایكان ئاخاوتنی پێده‌كه‌ن له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیاندا كه‌ڵكی نییه له قایلكردنیاندا، و ده‌شێت دیالۆگه‌كه بگوێزێته‌وه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ به‌بێ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی. توێژینه‌وه‌كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی هه‌رزه‌كارانی شیكردۆته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٤ و ١٥ساڵاندایه بۆ هه‌ندێك ڕێنمایی كه به شێوازی جیاوازی ئاخافتن پێیان دراوه. به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵدانه‌كانی دایكان بۆ قایلكردنی ڕۆڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان به هاریكاریی باشتر ده‌بن كاتێك دایكان تۆنێكی ده‌نگیی نه‌رم و هانده‌رانه به‌كارده‌هێنن به‌راورد به‌و هه‌وڵدانانه‌ی تیایاندا دایكان تۆنی ده‌نگیی ” خۆسه‌پێنانه” به‌كارده‌هێنن.
و / ڤینۆس تۆفیق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure