پسپۆڕانی ئه‌ڵمانیی ئاشكرایده‌كه‌ن: سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان سوودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌و كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و چالاكیی جه‌سته هه‌یه. سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان له‌و شتانه‌یه زۆر له نه‌ته‌وه‌كانی جیهان خوویان پێوه‌گرتووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان وه‌رزی گه‌رمایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له نیوه‌ی ڕۆژدا له‌شییان پێویستی به‌حه‌وانه‌وه بێت، هه‌ندێك به ته‌مه‌ڵیی و خۆ دزینه‌وه‌ی ده‌زانن له كاره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك وا ده‌كات مرۆڤ ته‌ندروستی باش و چالاكتریش بێت. ماوه‌ی سه‌رخه‌و له گه‌لێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، له ئیسپانیا ماوه‌ی سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان دوو سه‌عاته و پێی ده‌وترێت (سیستا) و خه‌وی قووڵ تێیدا ده‌گاته(90) خوله‌ك، له‌ئه‌مریكا سه‌رخه‌و كه پێیده‌وترێت (Powernap) واته (سه‌رخه‌وی وزه) زۆر كه‌مه. له‌مباره‌یه‌وه (یۆرگن تسولی) پسپۆر‌و توێژه‌ره‌وه له بواری خه‌ودا ده‌ڵێت» كاتی نمونه‌یی سه‌رخه‌و له نێوان(10-30) خوله‌كدایه و ده‌ستنیشانكردنیشی له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێ تر ده‌گۆڕدرێت و پێویسته مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی بچێته خه‌وی قووڵه‌وه كه‌دوای نیو سه‌عات له‌خه‌وتن ده‌ستپێده‌كات، له خه‌و هه‌ڵسێت، چونكه هه‌ڵسان له خه‌و دوای خه‌وی قووڵ كارێكی ئاسان نییه و كه‌سه‌كه هه‌ست ده‌كات له‌شی داهێزراوه». بۆچی مرۆڤ پێویستی به خه‌وتنه؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌ی تاكو ئێستا كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌كرێت، هێشتا زاناكان وه‌ڵامێكی زانستیی ته‌واویان نییه بۆ ئه‌و هۆكاره‌ی وا له‌مرۆڤ ده‌كات بخه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌لمێندراوه ئه‌وه‌یه كه‌خه‌وتن حه‌وانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی نییه كه له‌ش له‌ته‌مه‌ڵیدا ده‌یباته سه‌ر، به‌ڵكو خه‌ویش پرۆسه‌یه‌كه بۆ نوێبوونه‌وه و چاكسازیی به‌رده‌وام كه مێشك به درێژایی كاتی خه‌وتن ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێك. جارێكیتردكتۆر(یۆرگن) پسپۆڕی خه‌و له زانكۆی ئه‌ڵمانیا وتی»ئه‌مریكییه‌كان زاراوه‌ی هێزیان زیاد كردووه بۆ سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره خه‌وتنه له باشتر كردنی توانای مرۆڤ بۆ كاركردن، ده‌شكرێت ئه‌م جۆره خه‌وه سترێس كه‌م بكاته‌وه». ئه‌و وتیشی» ئه‌م جۆره خه‌وه ته‌نها خوویه‌كی ئه‌رێنی نییه، به‌ڵكو به‌شێكیشه له‌پرۆگرامی سروشتیی و بیۆلۆژی مرۆڤ كه به داخه‌وه هێشتا هه‌ندێك كه‌س به كارێكی نه‌رێنی ده‌زانن له كاتێكدا سوودێكی زۆر هه‌یه بۆ له‌شی هه‌مووان. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان چییه؟ سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان زۆر تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه و به ته‌نها ئه‌وه نییه به‌و تۆزه خه‌وه ماندوێتی له‌ش ده‌رچێت، به‌ڵكو ئه‌م باشییانه‌شی هه‌یه: 1- زیادبوونی دیقه‌ت: دوای 20 خوله‌ك له‌وه‌ی مرۆڤ چاوی ده‌چێته خه‌و، كه هه‌ڵستا له‌خه‌و ده‌توانێت باشتر كاربكات‌و تێكڕای دیقه‌تدان زیاتر ده‌بێت و به پێی پسپۆڕانیش سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان كاری هزر به ڕێژه‌ی (35%) زیاد ده‌كات. 2- هێزی جه‌سته‌یی زیاتر: به‌هۆی سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوانه‌وه جه‌سته توانای بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانه‌شی وه‌رزش ده‌كه‌ن، سه‌رخه‌و زۆر به‌سووده بۆیان و توانا و هێزێكی باشیان ده‌بێت بۆ وه‌رزش كردن، ئه‌وه‌ی پێویسته دوای ئه‌وه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، پێویسته چه‌ند جووڵه‌یه‌كی خۆگه‌رم كردن بكه‌ن ئینجا ده‌ست بكه‌نه‌وه به وه‌رزش. ئاسانیی دابه‌زاندنی كێش: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمكاری ئه‌مریكا بۆ توێژینه‌وه له‌قه‌ڵه‌ویی، كه‌مخه‌ویی ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی مه‌ترسییه‌كانی قه‌ڵه‌ویی و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆردیش «ماندوێتی ئاره‌زووی خواردنی مرۆڤ زیاتر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و سه‌رخه‌وه‌ی نیوه‌ڕوان وا ده‌كات مرۆڤ بحه‌وێته‌وه و ئاره‌زووی خواردنیشی جێگیر بێت. باشتر كردنی ته‌ندروستیی: له‌دوو توێژینه‌وه‌ی جیای زانكۆی ئه‌سینای یۆنان و سكوڵی هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتیی توێژینه‌وه كراوه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوان وخۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن كه به به‌شداری 23681 كه‌س كراوه و و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی خایاندووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی هه‌میشه نیوه‌ڕوان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌خه‌ون ڕێژه‌ی تووشبونیان به نه‌خۆشیی دڵ (37%) بووه. ده‌ردانی هۆرمۆنی دڵخۆشیی: به هۆی سه‌رخه‌وی نیوه‌ڕوانه‌وه له‌ش بڕێكی باش له هۆڕمۆنی(سیرۆتۆنین) ده‌رده‌داته ناو خوێنه‌وه كه به هۆرمۆنی دڵخۆشیی ناسراوه. كه‌ی باشترین كاته بۆ سه‌رخه‌و شكاندن؟ به‌پێی پسپۆڕانی ته‌ندروستی باشترین كات بۆ سه‌رخه‌و له‌نیوه‌ڕواندا له‌نێوان سه‌عات یه‌ك بۆ دووی پاش نیوه‌ڕۆدایه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌عات 3 بخه‌وێت ئه‌وا ئه‌و خه‌وتنه كار له سه‌عاتی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كه ده‌كات. سه‌رچاوه : الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure