11/11/2019 04:44 PM

سەیروسەمەرە و گرنگ

١-خێرایی فڕۆکە مۆدێرنەکان لە فڕۆکە کۆنەکان کەمترە!
لە ئێستادا گەشتێکی ئاسمانی لە نیۆرکەوە بۆ "هیۆتسۆن" 4 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڵام لە 1973ـدا ئەم گەشتە 3 کاتژمێری ئەخایاند. هۆکارەکەشی ئەوەیه لە ئێستادا نرخی سووتەمەنی بەرز بۆتەوە و بەرپرسانی گشتە ئاسمانییەکان تێگەیشتوون بە کەمکردنەوەی خێرایی فرۆکەکان ئەتوانن تێچووەکان کەم بکەنەوە.

٢-پاککردنەوەی ماڵەوە به ئەندازەی کێشانی یەک پاکەت جگەرە زیانی هەیه
ئەو مەتریالە کیمیاییەنەی کە لەناو پێکهاتەی گیراوە پاککەرەوەکاندا هەیه، مەترسی تووشبوون بە ئاسم 43٪ بەرز ئەکەنەوە. ئەم مەتریالانه سیستەمی هەناسەدان تووشی ئاڵۆزی ئەکەن و ئەگەری توووشبوون به نەخۆشی زیاد ئەکەن.

٣-جۆرەکانی سێو یەکجار زۆرن و ئەگەر بتانهەوێ هەموو رۆژێک یەک دانه لەم سێوانه بخۆن 20 ساڵی پێدەچێت.
زیاد لە 7500 جۆری سێو لەجیهاندا هەیه. لە لایەکی دیکەوە 20 ساڵ ئەبێته 7300 رۆژ. کەوابو بۆ ئەوەی تامی سەرجەم سێوەکانی جیهان تاقی بکەیتەوە زیاد لە 20 ساڵت کات پێویسته.

٤-ئەو مانگایانەی کە ناویان لێ ئەنرێ بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە ناویان نییه زیاتر شیر بەرهەم دێنن.
توێژەران ئەڵێن هەرچی زیاتر مانگاکان بلاوێنیەوە و بەناوی خۆیان بانگیان بکەیت هەست بە ئارامیی ئەکەن و زیاتر شیر بەرهەم دێنن. بەڵام ئەگەر مانگاکە هەست به ئارامی نەکات، هۆرمۆنێک لە جەستەیدا بەرهەم دێت کە رادەی بەرهەمهێنانی شیرەکەی کەم ئەکاتەوە.

٥-تەنها 5 وڵات نەبوون به ژێردەستەی ئەوروپییەکان
بەگشتی سەرجەم وڵاتانی جیهان لە سەرەتای سەدەی شانزەهەمەوە تا 1960 به شێوەیەک لە ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپیدا بوون. بەڵام کوریای باکوور و باشوور، ژاپۆن، تایلەندا و لیبریا هەرگیز نەبوونه ژێردەستەی هیچ وڵاتێک.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved