سەردەمی پێنج خانەدان و دە حکومەت، سەردەمی شۆڕشی سیاسی بووە لە سەدەی 10ی ئێمپراتۆری "چین"دا. پێنج ویلایەت بەخێرایی یارمەتی یەکتریاندا بۆ سەرکەوتن و چەندین ویلایەتیتریش لەشوێنەکانیتر شەڕیان دامەزراند، کە زۆربەیان لە باشوری "چین" بوون. ئەمە درێژخایەنترین سەردەم بووە بۆ فرە دەنگ بوون لە مێژووی ئیمپراتۆری "چین"دا. بەشێوەی فەرمی ئەگوتری کە ئەم سەردەمە بەداڕووخانی "خانەدانی تانگ" دەستی پێکرد لە 907 زایینی و بەدامەزرانی "خانەدانی سۆنگ" لە 960 زایینی کۆتایی پێهات. زۆر ویلایەتی تر بەر لە 907ـی زایینی بەشێوەی دیفاکتۆ بوونیان هەبووە. پاش تێکقرمانی "خانەدانی تانگ" ئەو پاشایانەی کە کۆنترۆڵی وڵاتیان بەدەستەوە گرت بە شێوەیەکی رێکوڕاست ناوی خۆیان نا ئیمپراتۆر و تاجی ئیمپراتۆریان لەسەر نا. شەڕ لەنێوان حکومەتەکاندا بەشێوەیەکی بەردەوام هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن بەشی ناوەندی وڵات بەدەست بهێنن و هەروەها لەسەر شوێنەکانیتریش شەڕ لە ئارادابوو. پێنج خانەدان و دە حکومەتی باکوری تا 979 زایینی سەرنەکەوتن.
سەرچاوە: artsandculture
خاک - پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure