11/11/2019 04:58 PM

زانایان لایان وایه ئەو کەسانەی دوائەکەون تەمەنیان درێژتر ئەبێت!

دواکەوتن هەمیشە بەئەخلاقێکی نەرێنی هاتۆته ئەژمار. بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە توێژەرانی زانکۆی هاروارد ئەنجامیان داوە، دواکەوتن لەوانەیه سوودی هەبێ بۆ تەندروستی.

* دواکەوتن لەگەڵ گەشبینی و ورەبەرزی پەیوەندی هەیه
ئەو کەسانەی کە بەردەوام دوائەکەون لایان وایه ئەتوانن سەرجەم ئەرکەکانی رۆژانەیان ئەنجام بدەن و ئەگەرچی پلان و بەرنامەکانیان هەمیشە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام هەر ئەم گەشبینیه لە درێژخایەندا لە بواری دەروونیەوە سوودی هەیە بۆیان. بەپێی قسەی توێژەرانی زانکۆی هاروارد، ئەم کەسانه بەگشتی هەمیشە هەوڵ ئەدەن نیوەی پڕی پەرداخەکە ببینن و ئەم روانگەیە ئەتوانێ لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونیان کاریگەری ئەرێنی هەبێت.

* ئەو کەسانەی هۆش و زانیاریان لە ئاستیکی بەرزدایه زۆرجار دوائەکەون.

ئەم کەسانه چونکە هاوکات توانای ئەنجامدانی چەندین کاریان هەیه، لەوانەیه کاتەکانیان بشێوێت. بەڵام لەکاتی دروستبوونی کێشەکاندا ئەتوانن باشتر بڕیار بدەن.

* ئەو کەسانەی دوائەکەون تەمەنیان درێژتر ئەبێت
بەگشتی ئەو کەسانەی کە هەمیشە دوائەکەون سترێسیان کەمترە و وەک باس کرا هۆشیارترن. ئەم تایبەتمەندیانەش راستەوخۆ لەسەر بەرزبوونەوەی کوالیتی ژیان کاریگەری دائەنێن و ئازار و نەخۆشییەکان کەمتر روویان تێئەکات.

هەڵبەت هەرگیز ناگوترێ واباشە دواکەون، بەڵام بەم حاڵەشەوە هەندێک لایەنی ئەرێنیشی هەیه.

 

سەرچاوە: brightside

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved