11/11/2019 05:45 PM

هەندێک لە ئازارەکانی پێست کە هاوشێوەی زیپکەن بەڵام زیپکە نین

زیپکە بەگشتی هەستێکی ناخۆش بە مرۆڤ ئەبەخشێت. بەڵام هەرچی لەسەر پێست شین بوو زیپکە نییه. زیپکە دەرەنجامی داخرانی کونەکانی پێستە کە بەهۆی بەکتریاکانەوە تووشی هەوکردن دەبن. بەڵام هەندێک ئازاری پێستیش هەیه کە بەڕواڵەت هاوشێوەی زیپکەن، بەڵام لەڕاستیدا زیپکە نین.  

1- زبر بوونی پێست

"کراتۆزیس پلاریس" یان زبربوونی پێست، جۆرێک نەخۆشی پێسته کە بەهۆی داخرانی فۆلیکۆلەکانی مووەوە بەدی دێت. ئەم کێشەیه مەترسییەکی ئەوتۆی نییه و بە بەکارهێنانی پۆماد و کرێمی تایبەت، فۆلیکۆلەکان ئەکرێنەوە و کێشەکە چارەسەر ئەبێت.

2- ئیگزێمای دەروبەری دەم
"درماتیت پریورال" یا ئیگزێمای دەوروبەری دەم، کێشەیەکی پێستە کە لە دەوروبەری دەمدا دروست دەبێ. هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە بەکارهێنانی سترۆئید و ئەو فلۆرایدەیه کە لەناو هەویری دداندا بوونی هەیه. کرێمەکانی جوانکاری بەشێکیان سترۆئیدیان تێدایه و ئەم کێشەیه دروست دەکەن.

٣- مووی ژێر پێست
مووی ژێر پێست بەو مووانه ئەگوترێ کە لەناو پێستدا گەشەیان کردووە. ئەم مووانه دواجار هاوشێوەی زیپکە دەرئەکەون و لە ژناندا زیاتر لە ژێر باخەڵ و لە پیاواندا زیاتر لەژێر چەنە و لەسەر گۆنایان دروست دەبن. ئەم کێشەیه زۆرجار خۆی چاک دەبێ و پێویست ناکات دەستی لێ بدەیت. ئەگەر ئەم مووە ژێر پێستیانه پاش ماوەیەک چارەسەر نەبوون سەردانی پزیشک بکەن.

4- شێرپەنجەی خانەی بنەمایی
شێرپەنجەی خانەی بنەمایی یەکێک لە جۆرەکانی شێرپەنجەی پێستە کە خێرایی بڵابوونەوەکەی زۆر کەمە. ئەم نەخۆشییه زیاتر بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوەشەییەوە دروست ئەبێت. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە هەندێک بڵقی سوور دروست ئەبن کە زیپکە نین. ئەگەر پاش دوو مانگ چارەسەر نەبوون دەبێ سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved