د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ند ڕاستییه‌ك سه‌باره‌ت به ئۆتیزم ده‌خاته‌ڕوو. له بابه‌ته‌كه‌دا د.جه‌عفه‌ر ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئۆتیزم واته بوونی كێشه له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و بوونی ئاره‌زوو و جوڵه‌ی دووباره‌و سنووردار لای منداڵ، كه واده‌كات منداڵ زیاتر له‌ناو خۆیدا بژی. هه‌روه‌ها ئۆتیزم چه‌ندین شكڵ و شێوه‌ی هه‌یه‌و ته‌نها یه‌ك شێوه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێستا پێیده‌وترێت شڵه‌ژانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم (Autism Spectrum Disorder) ڕوونیشیده‌كاته‌وه، ئۆتیزم نه‌خۆشی ته‌مه‌نی منداڵییه‌و له ته‌مه‌نی گه‌شه‌ی سه‌ره‌تای منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌ویت نه‌ك به گه‌وره‌یی. هه‌روه‌ها رێژه‌كه‌ی له ره‌گه‌زی كوڕدا به‌رزتره. به‌رێژه‌ی 4 كور به‌رامبه‌ر 1 كچ. گرنگترین خاڵی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه، تازه‌ترین راپرسی كه له ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه له‌هه‌ر 40 منداڵی ته‌مه‌نی 3 بۆ 17 ساڵان یه‌كێكیان ئۆتیزمی هه‌یه (The Prevalence of Parent-Reported Autism Spectrum Disorder Among US Children). ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ندێك تووشبو به ئۆتیزم به چاره‌سه‌رو راهێنانه‌وه نیشانه‌كانیان كه‌مده‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و باشبوون ده‌چن. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن . (Is autism curable?) هه‌روه‌ها ئۆتیزم ئه‌گه‌ر بیركۆڵی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، واته منداڵه‌كه ئاستی ژیری باش بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ری باشبوونی زۆره‌و له‌رووی چاره‌سه‌رییه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت: هۆكاری مه‌ترسیدار بۆ توشبوون به ئۆتیزم زۆرن، جگه له بۆماوه كه رۆڵی هه‌یه له توشبووندا، چه‌ند هۆكارێكی ژینگه‌یی ئه‌گه‌ری توشبوون زیاتر ده‌كه‌ن، وه‌كو: نه‌خۆشبوونی دایك كاتێك كه منداڵه‌كه‌ی له سكدایه، زه‌برو كێشه‌كانی كاتی له‌دایكبوونی منداڵ وه‌كو دره‌نگكه‌وتنی له‌دایكبوون، ناڕه‌حه‌تبوونی منداڵ كاتی له‌دایكبوون، توشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌ییدا وه‌كو زه‌ردوویی و به‌ركه‌وتن به ژه‌هره‌كان. هه‌روه‌ها زۆر سه‌یركردنی شاشه له ته‌مه‌نی خوار 2 ساڵان هۆكارێكه بۆ توشبوون به چه‌ندین نێشانه‌ی ئۆتیزم و و ته‌نانه‌ت ده‌ستنیشانكردن به ئۆتیزم. (Early electronic screen exposure and autistic-like symptoms) ئه‌و پزیشكه وه‌ی ڕوونده‌كاته‌وه كه له‌دایكبوونی منداڵ به نه‌شته‌رگه‌ری كه ئێستا له‌ناو خانماندا زۆر به‌ربڵاوه‌و هه‌ندێكجار به‌بێ هۆكاری پزیشكی ده‌یكه‌ن بۆ بابه‌تی ده‌ستكه‌وتنی رێكه‌وتی جوان بۆ منداڵ یان له ترسی ژانی منداڵبوون. ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و منداڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكده‌بن زیاتر توشی ئۆتیزم ده‌بن. (Cesarean Delivery Tied to Increased Risk for Autism, ADHD) خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure