به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌كانی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی، پێویسته مرۆڤ رۆژانه گرنگی به خواردنی سێ‌و بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاتووه له‌و ڤیتامین و پڕۆتینانه‌ی سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و یه‌كێكه له به‌سوودترین میوه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش پێكهاتووه له ڤیتامینی سی. هه‌ربۆیه پزیشكان له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه رێنمایی تاكه‌كان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام سێ‌و بخۆن. * سێ‌و هاوكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی شه‌كری كه‌م تێدایه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ ده‌كات. * سێ‌و دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كارده‌كات و فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت و به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كات و دژی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌شه. * هه‌روه‌ها سێ‌و ته‌ندروستی ددان به‌هێز ده‌كات و سپیشی ده‌كاته‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure