12/11/2019 10:42 AM

مێژوو - شەڕی جووتیارانی ئەڵمانیا

شەڕی مەزنی جووتیاران یان شەڕی جووتیارانی ئەڵمانیا یان شۆڕشی مەزنی جووتیاران، شۆڕشێکی بەربڵاوبوو لەهەندێک لە ناوچەکانی ناوەندی "ئەوروپا"ـدا کە بە زمانی "ئەلمانی" قسەیان ئەکرد، ئەم شەڕە لە 1542ـەوە دەستی پێکرد و تا 1525ـی خایاند. ئەم شۆڕشە شکستی هێنا و هۆی شکستەکەش کوشتارێکی قورسبوو کە جەماوەری باڵادەستی ئاریستۆکراتەکان بەرانبەر بە جووتیارەکان کردیان. ژمارەی کوژراوەکان لە 100000 جووتیارەوە مەزەندە ئەکرێت تا نزیکەی 300000 جووتیار و خەڵکی بێ‌ چەکی گوندی. ئەو جەماوەرە کەمەی کە مانەوە توانییان تەنیا بە هەندێک لە ویست و ئامانجەکانیان بگەن. شەڕەکە شتێک بوو لە چەشنی بزاڤی "بۆنچوو" یان بزاڤی "حسەینییە" کە کۆمەڵێک شەڕ بوون خاوەنی هەندێک لایەنی ئابووری و ئایینی بوون و لە لایەن قەشەیەکەوە بە ناوی "جان باتیست" رێبەری ئەکران. شەڕی جووتیارانی "ئەڵمانیا" بەربڵاوترین و مەزنترین شۆڕشێک بووە کە "ئەوروپا" بەر لەشۆڕشی 1789ـی "فەڕەنسا" بە خۆیەوە بینیوە. شەڕەکە لە ساڵی 1525ـدا گەیشتە لووتکە.
شەڕەکە بەشێوەی دوور لە یەک لە هەندێک شوێنی جیاوازەوە دەستی پێکرد. لە سەرەتاوە لە باشووری رۆژئاوایی ئەو شوێنەوە دەستی پێکرد کە ئێستاکە پێی ئەگوتری "ئەڵمانیا" و "ئەلزایسە"، پاش ئەمە ئاگری شەڕەکە تەشەنەی سەند و رووی کردە بەشی ناوەندی و رۆژهەڵاتی "ئەڵمانیا" و "نەمسا"ـی ئێستاکە. پاش ئەوەی ئەم شۆڕشە لە "ئەڵمانیا" سەرکووت‌ کرا لە هەندێک لە شوێنەکانی "سویس" سەری هەڵدایەوە. لەم ماوەیەدا جووتیاران رووبەڕووی زۆر لەمپەری بەهێزبوونەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved