بەهێ یەکێک لە میوە پاییزییەکانه کە هاوشێوەی سێوە، بەڵام تام و بۆنی جیاوازە. ئەم میوەیە جگە لەوەی بەکاڵی ئەخۆرێت، مرەبا و چەن جۆری خۆراک لێ دروست ئەکرێت. لە درێژەدا هەندێک لە سوودەکانی ئەخەینە بەرباس. 1- بەرگیری لە شێرپەنجە رادیکاڵە ئازادەکان کە بەرهەمی لاوەکی پرۆسەی میتابۆلیزمن ئەتوانن خانه تەندروستەکانی جەستە تووشی کێشە بکەن. ئەو "پۆلی فنۆل"ـەی کە لە پێکهاتەی گژوگیا و میوەکاندا بوونی هەیه بەرگری لە جەستە ئەکەن لەبەرانبەر بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی ئەو خانانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون. بۆ نموونه ئەنتی ئۆکسیدەنتەکانی ناو بەهێ ( فنۆلیک و فیتۆنۆترینت) کاریگەری رادیکاڵە ئازادەکان لەناو ئەبەن. 2- دابەزاندنی کێشی لەش بەهێ هاوشێوەی باقی میوەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی فایبرە کە ئەبێته هۆی بەهێزبوونی کۆئەندامی هەرس و دواجار لەناوچوونی کێشی زیادی و گەیشتن به کێشێکی نۆرماڵ. 3- تەندروستیی پێست ئەنتی ئۆکستدەنت و ڤیتامینەکانی ناو بەهێ بە لەناوبردنی کاریگەری رادیکاڵە ئازادەکان ئەبنه هۆی کەمبوونەوەی چرچی پێست و لەناوچوونی زیپکە و پەڵەی پێست. بەهێ هەروەها کاریگەرییه نەرێنییەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی کە زیان به پێست ئەگەیەنێت کەم ئەکاتەوە. 4- رێکخستنی فشاری خوێن پۆتاسیۆم یەکێک لەگرنگترین ماددەکانە بۆ تەندروستی جەستە و بۆ رێکخستنی فشاری خوێن و گواستنەوەی شلەمەنییەکان لەناو دەمارەکاندا زۆر پێویسته. تەندروستی دڵ و مێشک پەیوەندی بە پۆتاسیۆمەوە هەیه و لە پێکهاتەی بەهێ دا بوونی هەیه. 5- بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری هەر وەک باسکرا ئەنتی ئۆکسید و ڤیتامین، بەتایبەت ڤیتامین C به رادەیەکی زۆر لە میوەی بەهێ دا بوونیان هەیه. ڤیتامین C بەورووژاندنی سیستەمی بەرگری ئەبێته هۆی دروستبوونی خڕۆکەی سپی و ئەم خرۆکانەش لە پێشەوەن بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکان.
سەرچاوە: organicfacts
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure