ڕێكخراوی شار بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، به دروشمی سلێمانی شاری رۆشنبیری و داهێنان و نوێبوونه‌وه، له ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا مه‌راسیمێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی سازده‌كات. له مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانی. مه‌راسیمه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه 14-11-2019 كاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی هۆتێل تایتانیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌مووانه. له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر به‌بۆنه‌ی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ - لقی سلێمانی پێشانگایه‌كی پۆرترێت بۆ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه. پێشانگاكه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 14-11-2019 له سه‌رای سلێمانی كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر هه‌مان رۆژ كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان - لقی سلێمانی، به هه‌ماهه‌نگی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی ده‌كاته‌وه. له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ند فۆتۆگرافه‌رێك به‌شدارن، ئه‌وانیش: ناسیح عه‌لی خه‌یات، ئه‌میر حه‌سه‌ن، دانا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، هێمن محێدین ره‌حیم، هه‌رێم عمر، هه‌رێم شلێری، هاوكار ئه‌یوب، هیوا قه‌ره‌داخی، ئیبراهیم فه‌تاح، جه‌وهه‌ر كانی هه‌نجیری، لاوكۆ جه‌زا، میركۆ جه‌زا، محمد سعید، پێشه‌وا حه‌مه سه‌عید، شیلان عبدالرحمن، زانیار ره‌سوڵ، كاروان یاره. پێشانگاكه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌له‌ری ئه‌منه سوره‌كه كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 8:00ی شه‌و ده‌كرێته‌وه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure