خانمان گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر شێوازی جه‌سته‌و ره‌نگی پێست جوانترین ستایل هه‌ڵبژێرت، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌م چه‌ند ڕێگایه سوودیان لێوه‌ربگرن. سایتی سیدتی چه‌ند خاڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تا خانمان ستایلی جوان و گونجاو به خۆیان هه‌ڵبژێرن، له‌و خاڵانه‌شدا دیزاینه‌ران جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، خانمی زیره‌ك ئه‌و خانمه‌یه له‌سه‌ر مۆدێلات جل نا‌پۆشێت، به‌ڵكو چ ستایلێك بۆ جه‌سته‌و ڕه‌نگی پێستی گونجاو بوو ئه‌وه ده‌پۆشێت، تا به‌رده‌وام شیكپۆش بێت. یه‌كه‌م/ ئه‌و خانمانه‌ی باڵایان به‌رزه پێڵاوی بنبه‌رز له‌پێ مه‌كه‌ن و ته‌نوره‌ی كورت یان مامناوه‌ند بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی باڵایان كورته پێڵاوی بنبه‌رزو ته‌نوره‌ی درێژ له‌پێ بكه‌ن. دووه‌م/ خانمانی قه‌ڵه‌و ده‌بێت جۆره قوماشێك بپۆشن قورس بێت و زیاتر ساده بێت جه‌سته‌یان باریك ده‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵیدا كه‌مێك ئیكسسوارات به‌كاربهێنن، كچانی لاوازیش قوماشی سوك و ره‌نگی كراوه‌و نه‌خشدار. سێیه‌م/ خانمانی پێستی ره‌نگ سپی ره‌نگی كاڵ بپۆشن، ره‌نگی ئه‌سمه‌ر یان ره‌ش ره‌نگی تۆخ بپۆشن. چواره‌م/ خانمان ده‌بێت به‌پێی ته‌مه‌ن جل بپۆشن، بۆ گه‌نجان جلی ره‌نگاوره‌نگ و كراوه گونجاوه، بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان ره‌نگی مات گونجاوه. پێنجه‌م/ به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چیت جلوبه‌رگ بپۆشه‌و ماكیاژ بكه، بۆ نموونه شه‌وان ده‌چیته ئاهه‌نگێك یان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌توانیت ماكیاژ زۆر بكه‌یت و جلی كراوه‌و ره‌نگاوڕه‌نگ له‌به‌ربكه‌یت، به‌ڵام بۆ ده‌وام و كۆبوونه‌وه‌و دیدار ده‌بێت جلوبه‌رگی ره‌سمی و قات و قه‌میس له‌به‌ربكه‌یت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure