12/11/2019 06:48 PM

10 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی جپسی په‌تاته‌ نه‌ده‌یت به‌ منداڵه‌كه‌ت

د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و بۆرد (دكتۆرا) له‌ نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه‌ له‌دایكبووان، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا 10 هۆكاری بۆ دایكان و باوكان خستووه‌ته‌ڕوو تا چیتر جپسی په‌تاته‌ نه‌ده‌نه‌ منداڵه‌كانیان. ئه‌وانیش:

1-قه‌ڵه‌وی و كێش زیاد: بڕێكی زۆر چه‌وری و وزه‌ی تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.

2-بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیادئه‌كات.

3-بڕێكی زۆر له‌ چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه‌ كه‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیادئه‌كات.

4-هۆكارێكه‌ بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان.

5-بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ تێدایه‌.

6-هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ برسێتی بكات و داوای جپسی تر بكات، چونكه‌ بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ناڕێكی له‌ ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.

7-چالاكی مێشكی منداڵه‌كه‌ زیادئه‌كات، بۆیه‌ ئه‌بێته‌ هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری بێزاركه‌ر له‌ سروشتی منداڵه‌كه‌.

8-له‌ ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌كه‌ مادده‌یه‌ك دروستده‌بێت كه‌ پێیده‌وترێت(acrylamide)  كه‌ هۆكارێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

9-خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ وشكبوونه‌وه‌ی منداڵ.

10-بۆ ژنی سكپڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه‌ دروستده‌كات و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.

خاك - ئا/ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved