د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و بۆرد (دكتۆرا) له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه له‌دایكبووان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا 10 هۆكاری بۆ دایكان و باوكان خستووه‌ته‌ڕوو تا چیتر جپسی په‌تاته نه‌ده‌نه منداڵه‌كانیان. ئه‌وانیش: 1-قه‌ڵه‌وی و كێش زیاد: بڕێكی زۆر چه‌وری و وزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات. 2-بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیادئه‌كات. 3-بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه كه توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیادئه‌كات. 4-هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان. 5-بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه تێدایه. 6-هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسێتی بكات و داوای جپسی تر بكات، چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ئه‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین. 7-چالاكی مێشكی منداڵه‌كه زیادئه‌كات، بۆیه ئه‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری بێزاركه‌ر له سروشتی منداڵه‌كه. 8-له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك دروستده‌بێت كه پێیده‌وترێت(acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. 9-خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ توشبوون به وشكبوونه‌وه‌ی منداڵ. 10-بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه دروستده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure