13/11/2019 08:54 AM

چەند تاقیکاری سادە کە لە تەندروستیمان ئاگادارمان ئەکاتەوە

کاتێک تەمەن بەرز ئەبێتەوە سیستەمی بەرگریی لەش لاواز ئەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد ئەکات. پێویستە ساڵی دووجار پشکنین بۆ جەستەتان بکەن، بەڵام هەندێک تاقیکاری سادە هەن کە ئەتوانن لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن. ئەم تاقیکاریانه تەنها 30 چرکە کاتی پێویسته و ئەتوانن لەم رێگایەوە لە تەندروستی خۆتان دڵنیاببنەوە و بۆتان دەرئەکەوێت ئایا پێویست تان به سەردانی پزیشک هەیه یان نا. لە درێژەدا لەگەڵ یەکێک لەم تاقیکاریانه ئاشنا ئەبین.

بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە به ماوی 3 بۆ 5 چرکە فشار بخەنە سەردانه به دانەی نینۆکەکانتان. ئەم کارە بۆ هەر دوو دەستتان ئەنجام بدەن. ئەگەر پاش لابردنی فشارەکە بەخێرایی خوێن گەڕایەوە سەر جێگای خۆی ئەوە سووڕی خوێنی لەشتان کێشەی نییه. پەنجەی دەست پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ بەشەکانی ناوەوەی جەستە هەیه و ئەگەر ئەم تاقیکارییه زۆرتان ئازار بدات بەو واتایەیە کێشەی تەندروستیتان هەیه. ئێشی هەر کام لە پەنجەکان واتایەکی تایبەتی هەیه:

پەنجەگەورە: ئەگەر فشار بخەنە سەر ئەم پەنجەیە و ئێشتان پێ بگات لەوانەیه سیەکانتان کێشەی هەبێ.

پەنجەی واژۆ: ئەمپەنجەیە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ ریخۆڵە گەورە. ئەگەر هەستتان بە ئێش کرد لەوانەیه ریخۆڵەی گەورە و گەدە کێشەی هەبێ.

پەنجەی ناوەڕاست: هەست کردن به ئازار لەم پەنجەیەدا نیشانەی کێشەی دڵ و دەمارەکانە.

پەنجەی ئەڵقە: ئەم پەنجەیە پەیوەندییەکی قووڵ و راستەوخۆی لەگەڵ دڵ هەیه و ئەگەر فشاری بخەیته سەر و ئێشیت پێبگات ئەتوانێ نیشانەیەکی تایبەت بێ بۆ ئازارەکانی دڵ.

پەنجەی بچووک/ تووتە: هەست کردن به ئێش لەم پەنجەیەدا نیشانەی بوونی کێشەیەکە لەریخۆڵەی بچووکدا.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved