13/11/2019 09:06 AM

چەند خاڵی گرنگ سەبارەت به جەستەی مرۆڤ

بڕوا کردن بەم قسەیە لەوانەیە ئەستەم بێت، بەڵام وردەکارییەکانی ستایلی ژیانی ئێوە ئەتوانێ به گشتی کاریگەری بخاتە سەر تەندروستیتان. بۆ وێنه توێژینەوە نوێیەکان باس لەوە ئەکەن کە جۆری خواردن کاریگەری لەسەر گوێچکە و بیستنی ئێمە هەیە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند نموونەی‌تر ئاشنا ئەبین.

١-هەموو ڕۆژێک قاوە بخۆنەوە بۆ ئەوەی تووشی دوکتۆر نەیەن.
به گوتەی توێژەران، خواردنەوەی 2 یان 4 کۆپ قاوە لە ڕۆژدا سوودی هەیە بۆ تەندروستی لەش.  خواردنەوەی قاوە مەترسی تووشبوون به ئازارەکانی دڵ و هەروەها نەخۆشی شەکرە لەناو ئەبات.

٢-گڵۆپی LED ئەبنه هۆی ماندووبوونی چاو
بەکارهێنانی گڵۆپی LED لە ئێستادا زۆری پەرە سەندووە، بەڵام به پێی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2018 ئەنجام درا، لە نێوان بەکارهێنانی ئەم جۆرە گڵۆپە و کێشەی بێ‌خەویدا پەیوەندییەکی راستەوخۆ بوونی هەیه. تیشکی ئەم گڵۆپانه کە لە شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکاندا (مۆبایل، لاپتۆپ...) بەکار ئەهێندرێن، سووڕی خەو-بێداری تووشی ئاڵۆزی ئەکەن.

٣-رجێم کردن بۆ جەستە بێ‌سوودە
بیرێکی گشتگیر لە ئارادایە کە ئەڵێ هەرچی کەمتر بخۆیت کێشی جەستە زیاتر دائەبەزێت. بەڵام رجێم کردنی توندڕەوانە سیستەمی میتابۆلیزمی جەستە ئاڵۆز ئەکات و لەش بە ناچار بۆ بەرگری کردن لە برسییەتی چەورییەکان پاشەکەوت ئەکات و ئەمەش ئەبێتە هۆی قەڵەوی زیاتر.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved