13/11/2019 03:42 PM

چەند کەس کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە سەریان هەڵدا و بەناوبانگ بوون

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەتوانن ژیانی ئێمە بگۆڕن. ئەم دەرفەتەمان پێ ئەدەن کە به ئاسانی لەگەڵ خێزان و هاورێیانمان لە پەیوەندیدا بین و هەروەها ژیانی خۆمان لەئاستێکی جیهانیدا بخەینە روو. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها بوونەتە دەرگایەک بۆ دەستەبەرکردنی ناوبانگ و هەندێک کەس هەر بەم شێوەیه خۆیان و کاروبارەکەیان بە جیهانی بووە. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەم کەسانە ئاشنا ئەبین.

1- جاستین بەیبر

جاستین لە ٢٠٠٧ـەوە به بڵاوکردنەوەی هەندێک ڤیدیۆ لە گۆرانیبێژانی باناوبانگ بۆ نموونه "جاستین تیمبێرلیک" و " کریس براون" چالاکییەکانی خۆی لەفەزای یوتوبدا دەستپێکرد. بەیبر لەم ڤیدیۆیاندا گۆرانی ئەم گۆرانیبێژانەی کاوەر؟ ئەکرد و پاشان بڵاوی ئەکردنەوە. جاستین ئێستا خۆی خاوەنی چەندین ئەلبۆمی گۆرانییه کە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بوونەتەوە.

2- هالزی

 هالزی پاش بەشداری کردن کردن لە میوانییەک و ئاشنابوون لەگەڵ کەسێک کە موزیک ژەن بووە، توانی یەکەم گۆرانی خۆی واتە "Ghost" لە ستۆدیۆیەک تۆمار بکات. هالزی ئەم گۆرانییەی لەسەر SoundCloud پۆست کرد. کاتێک چووە ناو هەژماری  توێتەرەکەی خۆیەوە لەگەڵ شەپۆلێکی گەورە لە کاردانەوەی بەکارهێنەران به نسبەت ئەم گۆرانییەوە رووبەڕوو بووەوە. دواتر چەندین کۆمپانیای مۆزیک لەگەڵ هالزی گرێبەستیان واژۆکرد و لە ئێستادا ناوبانگێکی جیهانی بۆخۆی دەستەبەر کردووە.

3- کیپ ئاپتۆن

کیپ ئاپتۆن مۆدێلی باناوبانگی بەهۆی بڵابوونەوەی بەربڵاوی ڤیدۆیۆکەی لە یوتوب کە خەریکی سەماکردنه لەکاتی بەرێوەچوونی یارییەکی باسکتبۆڵدا، ئەم ناو و ناوبانگەی بۆخۆی دەستەبەرکرد. ئەم ڤیدۆیه ٣ میلیۆن بینەری هەبووە و زیاتر لە ١٥٠هەزار فۆڵەوەرەی بۆ زیادبوو. ئاپتۆن پاش ماوەیەکی کورت توانی لەگەڵ ئاژانسێکی مۆدەلینگ گرێبەست واژۆ بکات.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved