13/11/2019 05:42 PM

وێنەیەکی نایاب لە شوێنپێی مرۆڤ و ماموت؛ چیرۆکێکی 12هەزار ساڵە

ئەگەر سەردانی "وایت سەندز"ـی نیۆمەکزیکۆ بکەن تەنها شتێک کە ئەیبینن "ژیپسۆم"ـە کە یەکێک لەو پێکهاتانەیه وا کالیسیۆمی تێدایه و فۆرمەلەکەی بەم شێوەیەیە: CaSO4.2H2O. بەڵام جگە لە ژیپسۆم، شوێنپێی مرۆڤ و ماموتیش لەژێر لمە سپیەکاندا دێنە بەرچاو. تیمی توێژینەوەی "زانکۆی کۆرنەل" بە یارمەتی رادارێک کە ناوەوەی زەوی ئەپشکنێت، ئەم شوێنپێیانەیان لە "وایت سەندز" دۆزییەوە کە مێژووەکەیان ئەگەڕێتەوە بۆ 12هەزار ساڵ لەمەوبەر. ئەم نیشانانە ئەگەر دۆخەکە گونجاو نەبێ بەسەختی ئەبیندرێن هەر بۆیه توێژەران ناوی ئەم شوێنپێیانەیان ناوە: "شوێنپێی جنۆکە"
تۆماس ئۆربەن، توێژەری باڵای ئەم توێژینەوانە ئەڵێ: هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبۆوە کە ژێر لم تاوتوێ بکەین. بەڵام پێدەچێ ئەم لمانه بیرگەیەکی باش بن بۆ تۆمارکردنی کێش و جووڵەی بوونەوەران. ئەم نیشانانە ئەم دەرفەتە بۆ ئێمە پێک دێنن کە لە بیۆمیکانیکی بوونەوەرانی بەرلەخۆمان باشتر تێبگەین.
بەڵام راداری بەکارهاتوو لەم توێژینەویەدا، هەندێک وێنەی جوان و سەرنجڕاکێشی شوێنپێی مرۆڤ و ماموت خستۆتە بەردەستی توێژەران. پێدەچێ مرۆڤێک 8000 ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەم لمە سپیانە هەنگاوی نابێ و هەر بەم ئاراستەیەشدا گەڕاوەتەوە. لەگەڕانەوەدا قاچی خۆی خستۆته سەر شوێنپێی ماموتەکان. ئەمە نیشانەی ئەوەیه کە لە ڕابردوویەکی دوور، مرۆڤ لەگەڵ ماموتەکان لە پەیوەندیدا بوون و پێکەوە ژیاون.
ماموت بوونەوەرێکی زەبەلاحی هاوشێوەی فیل بووە کە چەندین هەزار ساڵ لەومەبەر و بەهۆی سەهۆڵبەندانەوە لەناوچوون.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved