سلێمانی.. هه‌شت هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با داده‌نرێت له دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له سنوری پارێزگای سلێمانی له به‌كره‌جۆ، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار پێوه‌ر بۆ هاوبه‌شانی كاره‌بای سنوره‌كه دانراوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كيش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌و دیاریكردنی كێشه‌و ئاسته‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با به‌شداربوون، گفتوگۆی چڕ كرا بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌و چاره‌سه‌ركرنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێته به‌رده‌م پرۆسه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه تائێستا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار پێوه‌ر به‌ستراوه‌و كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش به‌ڵینیداوه ستافه‌كانی زیاد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه به‌ستنی پێوه‌ر زیاتر بكات. خاك - راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure