د.شاهۆ عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی مناڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی بۆ دایكان و باوكان ڕوونكردووه‌ته‌وه له‌پێناو ته‌ندروستتربوونی مناڵه‌كانیان. د.شاهۆ له ئامۆژگارییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته دایكان و باوكان نانی به‌یانی بده‌نه مناڵه‌كانیان پێش قوتابخانه‌و دایه‌نگا، هه‌روه‌ها شه‌وان زوو بیانخه‌وێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ستن. ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به شه‌كر كه‌متر بیانده‌ن به منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌كاتی ژه‌مه‌كان با ته‌نها سه‌رقاڵی خواردنه‌كانیان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربوون له گرفته‌كانی هه‌رسكردن. ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری ئه‌وه‌شی به دایكان و باوكان داوه كه خه‌وتن به جلوبه‌رگی گونجاوه‌وه به‌بێ گۆره‌وی و ملپێچ و كڵاو بۆ مناڵان گرنگه، هه‌روه‌ها خۆپاراستن له دواخستنی میزكردن به‌هۆی سه‌رقاڵیان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure