14/11/2019 09:50 AM

رێژەی لێدانی دڵ لە حاڵەتی نۆرماڵدا چەندە؟

یەکێک لە نیشانە گرنگەکان کە بارودۆخی جەستەمان دەستنیشان ئەکات، لێدانی دڵە. رێژەی لێدانی دڵ لە هەر خۆلەکێکدا بۆ کەسانی سەرووی 10 ساڵ، گەورە ساڵان و پیرەکان لەنێوان 60 بۆ 100 دایە. بەگشتی هەرچی رێژەی لێدانی دڵ لە حاڵەتی ئاساییدا کەمتر بێت، نیشانەی تەندروستی و کارکردی نۆرماڵی دڵە. بۆ نموونه رێژەی لێدانی دڵی وەرزشوانانی پڕۆفیشناڵ لە هەر خولەکێکدا تەنیا 40 دانەیه.
رێژەی لێدانی دڵ پەیوەندی به کۆمەڵێک هۆکارەوە هەیه کە هەندێکیان بریتین لە
*تەمەن
*چالاکییه جەستەییەکان
*جگەرکێشان
*نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار
*دۆخی جەستە (راکشان یان وەستان)
*هەستەکان
*ئەندازەی جەستە
*دەرمانەکان

گەرچی رێژەی لێدانی دل لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام ئەگەر ئەم رێژەیه کەم یان زۆر بێت لەوانەیه نیشانەی بوونی کێشەیەکی تەندروستی بێت. ئەگەر ئەم رێژەیە لە حاڵەتی ئاساییدا زیاتر لە 100 دانە لە خولەکێکدا بێت پێی ئەڵێن "تاکی کاردی" و ئەگەر لە خوارەوەی 60 بێت پێی ئەگوتری "برادی کاردی". لەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.
بۆ زانینی رێژەی لێدانی دڵ دەست بخەنە سەر ئەو شوێنانەی جەستە کە لێ ئەدەن. بۆ نموونه ژێر مل یان مەچەک. کاتێک هەستتان به لێدان کرد، رێژەی لێدانەکە لە ماوەی 15 چرکەدا بژمێرن و پاشان زەربی چواری بکەن. ئەو ژمارەیەی بەدەست دێت رێژەی لێدانی دڵی ئێوەیه.

ئەگەر بەرز بوونەوەی رێژەیەی لێدانی دڵ بەهۆی چالاکی جەستەیی و وەرزش و شتی لەم چەشنەوە دروست ببێت:
*هەوڵبدەن لە شوێنێکی فێنکدا هەندێک بحەسێنەوە.
*چەند چرکەیەک هەناسە لە سنگدا رابگرن و پاشان بیدەنە دەرەوە. ئەم کارە چەندین جار دووبارە بکەنەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved