14/11/2019 10:32 AM

چەند شێواز بۆ دەستەبەر کردنی ژیانێکی شاد


ژیانی بریتییە لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکان. هەندێک جار هەموو شتێک به دڵی ئێمەیە و هەندێک جاریش هەموو شتێک به دژی ئێمەیە. بەڵام بەم حاڵەوە ئەکرێ به هەندێک کاری سادە و ئاسایی، هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم خۆشی و ناخۆشییانەدا پێک بهێنین، بۆ ئەوەی ژیان ببێتە ساحەی پێشکەوتن و شادی و سەرفرازی. لە درێژەدا هەندێک لەم ڕێکارانە ئەخەینە ڕوو.

١-ئاگاداری لە خۆتان بکەن
هەندێک وەرزش بکەن. پیاسە بکەن. جووڵاندنەوەی لەش زەینی ئێوە لە بابەتە ئازاردەرەکان دوور ئەکاتەوە. قسەیەکی نەستەق هەیە لە زمانی فارسیدا کە ئەڵێ: "هزری تەندروست لە ناو لەشی تەندروست دایە".

٢-هێزی خەیاڵ کردنی خۆتان بخەنە گەڕ
خەیاڵ کردن ئامرازێکی بەهێزە؛ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەکان هەوڵ بدەن لەم ئامرازە کەڵک وەربگرن. مناڵان به گشتی ئەم شێوازە بەکار ئەهێنن. هەر بۆیە هەندێک جار هەوڵ بدەن کۆرپەی دەروونتان چالاک بکەن.

٣-جلی جوان بکەنە بەرتان
کاتێک جلی جوان (نەک گران) ئەکەنە بەرتان و لە بەر ئاوێنەدا سەیری خۆتان ئەکەن هەستێکی خۆش سەرانسەری دەروونتان دائەگریت. کاتێک به ڕێک و پێکی لای خەڵک دەرئەکەون ئەوانیش بەم کارە خۆشحاڵ ئەبن و ئەم خۆشحاڵیه کاریگەری لەسەر ئێوەش دائەنێت.

٤-هەوڵ بدەن بەیانیان هەندێک زووتر لە خەو هەستن
درەنگ هەستان لە خەو جگە لەوەی ئەبێتە هۆی ماندووبوونی زیاتر، هەستێکی شەرمنانەش ئەخاتە دەروونی مرۆڤەوە. هەوڵ بدەن بەیانیان لانی‌کەم 15 خولەک زووتر هەستن و لە ماوەی ڕۆژدا لە دەرەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم کارە سوور وەربگرن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved