14/11/2019 02:40 PM

لەگەڵ کوڕی پیاوە بەناوبانگەکانی هۆلیود ئاشنا بن+وێنە


ئەڵێی دوێنێ بوو کە "ئەلەن دیلۆن" و "جۆدلا" و باقی پیاوە قۆزەکانی سینەمای هۆلیود دڵی سەرجەم ژنانی جیهانیان داگیر کردبوو و پێدەچوو هیچ کەس و هیچ شتێک نەتوانێ جوانی و سەرنجڕاکێشی ئەم پیاوانە کەم بکاتەوە. بەڵام کات تێپەڕی و روخساری ئەم کەسانەش تۆزی مێژوووی لێ نیشت و ئێستا نەوەیەکی نوێ کە بەرزەفڕتر و سەرنجڕاکێشترن، جێگەی باوکانی خۆیان گرتۆتەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ کوڕی هەندێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی هۆلیود ئاشنا ئەبین.

1- جۆدلا: رافرتی لا

 زۆرکەس نازانێ کە جۆدلا منداڵی زۆرە. ئەم ئەکتەرە بەناوبانگە ٥ منداڵی هەیە. رافتی لای تەمەن ٢٣ ساڵ، بەرهەمی هاوسەرگیری "جۆدلا" و "سیدی فراست"، ئەکتەری بەریتانیه. رافرتی کە تا رادەیەک هاوشێوەی باوکییەتی کە ئێستا وەکو لە بواری مۆدڵینگدا چالاکی ئەکات.

2- ئەلەن دیلۆن: ئەلەن فابیەن دیلۆن

 ئەلەن فابیەن دیلۆن تەمەنی ٢٥ساڵە وهەم ئەکتەرە و هەم لە بواری مۆدڵینگیشدا چالاکە. جگە لەمانه لە بواری ئەدەبیاتیشدا خۆی تاقیکردۆتەوە و یەکەم رۆمانی بەناونیشانی "لە نەوەی پیاوانی رەسەن/ Of the Race of Gentlemen" بڵاوکردۆتەوە.

3- تۆم هانکس: کالین و چات هانکس

 تۆم هانکس دوو ژنی هێناوە. لە ژنی یەکەم کوڕ و کچێکی بووە بەناوی کالین و ئەلیزابێت. میراتی هونەری تۆم هانکس دراوە بە کالین و بووە به ئەکتەرێکی سەرکەوتوو. چات و ترۆمەن تئۆدۆر ناوی دوو کوڕەکەی دیکەی تۆم هانکس لەژنی دووهەمی. چاتی تەمەن ٢٩ ساڵ سەرەتا رێگەی باوکی گرتەبەر، بەڵام لەدواییدا بوو به گۆرانیبێژی راپ.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved