14/11/2019 09:52 PM

پێدانى كاره‌با بۆ زستانى ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت

وەزارەتی كارەبا ئاماژه‌ به‌ پێدانى بڕی زیاترى كاتژمێره‌كانى كاره‌با ده‌كات به‌ هاووڵاتیان له‌ وه‌رزى زستاندا به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو و به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

ئومێد ئەحمەد رايگەیاندووه: ئێستا 20 كاتژمێر كارەبا رۆژانە دەدرێت بە هاووڵاتیان بۆ وەرزی زستانیش بە شێوەیەكی باشتر لە ساڵی پێشوو كارەبا دەدرێت.

وتوشيەتى: لە ئێستادا دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایەو پێشتر لە دهۆك كێشەی كارەبا هەبوو، ئەویش چارەكراوە بە دابینكردنی ملیۆنێك و 200 هەزار لیتر گاز، لە ئێستاداو بەتایبەت لەم مانگەدا، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابیندەكرێت و تا بتوانین بەردەوامدەبین بەوشێوەیە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه :بەهارو هاوینی ئەمساڵ دۆخی كارەبا لە سالي رابردوو باشتربوو، كە بۆ زستانی ئەمساڵیش باشتر دەبێت و كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابیندەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكان بەردەوامدەبین.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved